ILTES چییە؟
(ILTES )واتە (سیستمی تاقی کردنەوەی نێوەدەوڵەتی بۆ زمانی ئینگلیزی) کە تاقی کردنەوەیەکی باوەر پێکراوە بۆ هەڵسەنگاندنی زمانی ئینگلیزی بۆ ئەو کەسانەی کە زمانی دایکیان ئینگلیزی نیە،ئەم تاقی کردنەوەیە ساڵی 1989بۆ یەکەم جار ئەنجام دراوە و یەکێکە لە بەربڵاوترین تاقی کردنەوەکانی سەلماندنی توانستی زمانی ئینگلیزی.لە ئێستادا زیاتر لە 3800 زانکۆ و دامەزراوە و پەیمانگا لە سەرانسەری جیهان پشتی پێدەبەستن .ساڵانە زیاتر لە نیو ملیۆن کەس ئەم تاقی کردنەوەیە ئەنجام دەدەن.
تاقیکردنەوەی ناوبراو لە لایەن زانکۆی (Cambridge)ی بریتانی سەرپەرشتی دەکرێت بە هاوکاری وەزارەتی رۆشنبیری بریتانیا و (IDP Education Australia) ئوسترالیا.
هەروەها یەکیکە لە مەرجەکان بۆ ئەو خوێندکارانەی ئارەزووی خوێندن دەکەن لە دەرەوەی وڵات و ئەو کەسانەی خوازیاری مانەوە و ئیش کردن لە وڵاتانی وەک (کەنەدا،ئوسترالیا،بریتانیا،ئێرلەندا،ئەمریکا،نیوزلەندا هتد…)
وشەی ILTES واتە:
I: International
E: English
L: Language
T: Testing
S: System
جۆرەکانی ILTES چین ؟
1-(academic )ئەم جۆرەیان بۆ خوازیارانی خوێندنن لە دەرەوەی وڵاتی خۆیان،هەروەها بۆ پزیشک و پزیشکی دەرمانسازی و پزیشکی ددان ئەگەر بیانەوێت لە دەرەوەی وڵاتی خۆیان بژین لە هەندی وڵاتدا وەک (ئوسترالیا،کەنەدا،ئینگلتەرا)مەرجە ئەم تاقی کردنەوەیە ئەنجام بدەن.
2-(general )ئەم جۆرەیان بۆ مەبەستی مانەوە و ژیان بردنەسەرە لە وڵاتانی دەرەوە کە زمانی رەسمیان ئینگلیزیە ،هەروەها بۆ کاسانێک کە دەیانەوێت زمانی ئینگلیزی خۆیان هەڵبسەنگێنن و ئاستی ئینگلیزیان بزانن بەبێ ئەوەی بخوێنن یا گەشت بکەن.
*هەر جۆرێک لەم جۆرانە جێگەی ئەوی دیکە ناگرێتەوە و پرسیارەکان و شێوازەکەی فەرقی هەیە بۆیە دەبێت جۆرەکەی هەڵبژێریت بە پێی پێویستی خۆت کە ئایا بۆ ئیش کردنت ئەوێت یان خوێندن.
ئاستەکانی تاقی کردنەوەی ILTES
هەردوو جۆرەکەی ( ILTES)پێکدێت لە چوار ئاست:
Listening گوێگرتن
Reading خوێندنەوە
Writing نوسین
Speaking قسەکردن
*پرسیارەکانی بەشی گوێگرتن و قسەکردن جیاوازی هەیە لە نێوان هەردوو جۆرەکە (GENERAL,ACADEMIC ) بەڵام نوسین و خوێندنەوە ناگۆڕێت هەمان پرسیارە بۆ هەردوو جۆرەکە.
کاتی تاقیکردنەوەی ILTES
کاتی ئەم تاقی کردنەوەیە 2:45:00 کاتژمێرە بەم جۆرە دابەش دەبێت
خوێندنەوە 1:00 کاتژمێر
نوسین 1:00 کاتژمێر
گوێگرتن 00:30 کاتژمێر
قسەکردن 00:15 کاتژمێر
نمرەی تاقی کردنەوەی ILTES
لەم جۆرە تاقی کردنەوەیەدا کەوتن و سەرکەوتن نیە بەڵکو ئاستی ئینگلیزی کەسەکە هەڵدەسەنگێنێت بە ژمارەلە (0 تا 9).
پێویستە نمرەی تاقی کردنەوەی خوێندکارلەم تاقی کردنەوەیەدا کەمتر نەبێت لەو نمرەیەی زانکۆ بۆی داناوە
بەم شیوەیە هەر ژمارەیەک و ئاستیکی توانستی زمانی ئینگلیزی دەردەخات
نمرەی 9 واتە Expert user
نمرەی 8 واتە very good
نمرەی 7 واتە Good user
نمرەی 6 واتە competent user
نمرەی 5 واتە modest user
نمرەی 4 واتە limited user
نمرەی 3 واتە extremely limited user
نمرەی 2 واتە intermittent user
نمرەی 1 واتە non user