سکۆلەرشیپ
سکۆلەر شیپ یاخود زەمالە واتە پاڵپشتی دارای زانکۆ یاخود خوێندنگا بۆ خوێندکاری شیاو بە مەبەستی تەواو کردنی خوێندنەکەی (بەکالۆریۆس-ماستەر-دکتۆرا) ،واتە ئەو دامەزراوەیەی تۆ دەتەوێت لێی بخوێنیت تێچوی خوێندنەکەت دەگرێتە ئەستۆی خۆی. لەسەر بنەمای پێویستی و ژمارەی کورسی و پسپۆری و شیاوی خوێندکار و هتد …
جۆرەکانی سکۆلەرشیپ بەپێێ بەخشین لە کرێی خوێندن
1- Full scholarship -واتە بەخشینی خوێندکار لە تەواوی تێچوی خوێندن و تۆمارکردن و بەشەناوخۆی و هاتووچۆ و ژەمە خواردن.
2-partial scholarship-واتە بەخشینی خوێندکار لە تێچوی خوێندن بە تەنها یاخود بەخشینی خوێندکار لە بەشێکی تێچوی خوێندن.
دۆکۆمێنتی پێویست بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ
1-بروانامەی زمانی ئینگلیزی (ILTES – TOEFL) یاخود هەر بروانامەیەکی برواپێکراو
2-CV
3-MOTIVATION LETTER نامەی هاندان
4-RECOMMENDATION LETTER نامەی پشتگیری
5-خوێندکار کاری خۆبەخشی کردبێت باشترە
6-خوێندکار بروانامە یاخود پشتگیری کارکردنی لە وەرشەی کارکردن هەبێت باشترە یاخود هەر خولێکی بینیبێت چانسی وەرگرتنی زیاتر دەبێت
7-بروانامەی GPA (ژمارەی کاتژمێرەکانی خوێندن و تێکرای نمرەی وانەی خوێندەاو لە خوێندنی پێشوی)
8-بروانامە و نمرەی خوێندنی پێشوی خوێندکار بە زمانی ئینگلیزی
9-پاسپۆرت
10-وێنەی کەسی بە قەبارەی پاسپۆرت
سوودەکانی سکۆلەرشیپ
1-دابین کردنی تێچوی خوێندن ئەمەش سودێکی زۆری بۆ ئەو کەسانە هەیە کە باری مادیان رێگەیان نادات لە زانکۆکانی دەرەوە بخوێنن یاخود ئەو زانکۆیانەی کرێی خوێندنیان بەرزە.
2-فێربوونی زمانی ئەو وڵاتەی تیایدا دەخوێنیت
3-شارەزا بون بە رۆشنبیری و کلتوری گەلانی تر
جۆرەکانی سکۆلەرشیپ بە پێێ پلەی ئەکادیمی
1. Athletic
2. Academic
3. Full-Ride Scholarships
4. Scholarships by Major or Course
5. STEM Scholarships
6. Military Scholarships
7. Scholarships for Minorities or Scholarships based on Ethnicity
8. Religious Scholarships
9. Scholarships for Women
10. Government Scholarships
11. Community Service Scholarships
12. Needs-based Scholarship