رێبهری لیستی ناوی زانكۆ باوەرپێکراوەکانی دهرهوهی وڵات
-وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لیستی ئەو زانکۆیانەی دەرەوەی وڵات ڕادەگەیەنێت، کە لەمەودوا لەلایەن وەزارەتەوە پەسەندکراو و باوەڕپێکراون بۆ مەبەستی مۆڵەتی خوێندن و تواناسازی و هەموو جۆرەکانی دیکەی خوێندن لەدەرەوەی وڵات و یەکسانکردنی بڕوانامەکان .
1-لیستی زانكۆ باوەڕپێكراوەكانی دەرەوەی وڵات لەسەر بنەمای رانكی نێودەوڵەتی دەستنیشانكراون و بۆ ئەمەش پشت بە پێوەری جیهانی (شانگها) ی و ریزبەندی (وێبۆمێترێكس) بەستراوە.
2- لیستەکە بۆ خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵایە واتە ( بەکالۆریۆس،دبلۆمی باڵا،ماستەر،دکتۆرا).
3- زانكۆكانی دەرەوە دابەش دەكرێن بەسەر دوو لیست:
– لیستی (A) كە رانكی (1-1000) و پشت بە پێوەری جیهانی شانگهای بەستراوە.
– لیستی (B) كە رانكی (1-2000) و پشت بە ریزبەندی وێبۆمێترێكس بەستراوە.
4- زمانی خوێندن دەبێت بە زمانی ئینگلیزی بێت یاخود بە زمانی فەرمی وڵاتی خوێندن.
5- پێویستە خوێندن لە ناو كەمپەسی سەرەكی زانكۆدا بێت.
6- ئۆفەری زانكۆكانی دەرەوە (قبوڵ) پێویستە بەر لە دەستپێكردنی خوێندن لەلایەن فەرمانگەی نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیریەكان / بەڕێوەبەرایەتی یەكسانكردنی بڕوانامەكانەوە پەسەند كرابێت ، واتە مۆر و ئیمزا كرابێت و پێویستە خوێندكار / قوتابی لە سیستمی ئۆنڵاینی وەزارەت تایبەت بە نێردراوان فایل بكاتەوەو خۆی تۆمار بكات.
7- لیستی نوێی زانكۆكان لە بەرواری (2020/11/1) ەوە كاری پێدەكرێت و لە دوای ئەم بەروارە قبوڵی پێشوتر وەرناگیرێت و پەسەند ناكرێت.
بۆ بینینى لیستى ناوى زانکۆ باوەڕپێکراوەکان تکایە کلیک بکە
تێبینی/
پێشکەشکارانی هەموو جۆرەکانی خوێندن لەدەرەوەی وڵات پێویستە بەر لە ڕۆیشتن سەردانی فەرمانگەی نێردراوان و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی بکەن، بۆ مەبەستی دڵنیابوون لە بوونی زانکۆکەیان لە لیستی زانکۆ پەسەندکراوەکانی وەزارەت و کردنەوەی فایلی خوێندن لە بەڕێوەبەرێتی نێردراوان لە دیوانی وەزارەت.