سەنتەری زمانی زانکۆی Pavia ساڵانە لەمانگی 10بۆ مانگی 6 کۆرسی زمانی ئیتاڵی دەکاتەوە بۆ ئارەزومەندانی کۆرسەکە و بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی و ئەو خوێندکارانەی کە دەیانەوێت لە زانکۆی pavia بخوێنن و هەروەها بۆ ئەو کەسانەی کە ئارەزوومەندن فێری زمانی ئیتاڵی ببن .
هەموو کۆرسەکان لەلایەن مامۆستایانی شارەزاو بەئەزموونەوە دەوترێتەوە.
ئەو بەشداربووانەی کەلە تاقیکردنەوەی کۆتای دەردەچن بروانامەی کۆرسەکەیان پێدەدرێت .
ئەو بەشداربووانەی کە پاشگەزببنەوە لە بەشداری کردن لە کۆرسەکە هیچ برە پارەیەکیان بۆ ناگەرێتەوە.
ئەو بەشداربووانەی کە ئاستی زمانی ئیتاڵیان دیارینەکراوە دەتوانن لە تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمان بەشدارببن و پاشان ئاستی کۆرسەکەیان هەڵبژێرن.
___________________________________________________
لە ئێستادا دوو کۆرس بۆ بەشداربووان دابین کراوە بەم شێوازەی خوارەوە:
کۆرسەکە دەستپێدەکات لە 23/2/2022 تا 10/6/2022 بەردەوام دەبێت .
خوێندن لە ئاستەکانی (A1,A2,B1,B2) زمانی ئیتاڵی دابین کراوە.
کۆتا بەروار بۆ پێشکەشکردنی داواکاری 8/2/2022
ماوەی کۆرسەکە 50 کاتژمێرە وە 3کاتژمێر تەرخانکراوە بۆ تاقیکردنەوەی کۆتایی.
تێچووی کۆرسەکە تەنها 320یۆرۆیە.
کاتەکانی وانەخوێندن هەفتەی دوو وانە دەخوێنرێت.
___________________________________________________
کۆرسەکە دەستپێدەکات لە 28/3/2022 تا 9/5/2022 بەردەوام دەبێت
خوێندن لە ئاستەکانی A1,A2,B1,B2)) زمانی ئیتاڵی دابین کراوە
کۆتا بەروار بۆ پێشکەشکردنی داواکاری 11/3/2022
ماوەی کۆرسەکە 50 کاتژمێرە وە 3کاتژمێر تەرخانکراوە بۆ تاقیکردنەوەی کۆتایی.
تێچووی کۆرسەکە تەنها 320یۆرۆیە.
کاتەکانی وانەخوێندن رۆژانە دوو کاتژمێرە.
___________________________________________________
بۆ بەشداریکردن دەبێت بەشداربوو پێشەکی کرێی کۆرسەکە دابین بکات.
پاسپۆرت
بروانامە