بۆ یەكەمجار و بە پێی رێكەوتننامەیەك لەگەڵ زانكۆی پزیشكی ئیلام و بە لەبەرچاو گرتنی دۆخی ئابووری خوێندكاران ئێستا دەتوانی لەم زانكۆ نێودەوڵەتیە دەست بە خوێندنی پزیشكی بكەیت لە مانگی ٢ی ساڵی داهاتوو.
✔️ ئاستی نێودەوڵەتی زانكۆی پزیشكی ئیلام:
ئەم زانكۆیە بۆ بەشەكانی (پزیشكی گشتی ، دەرمانسازی، پزیشكی ددان ، سەرجەم بەشەكانی بكالۆریۆس) لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومكەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقەوە دانپێدانراوەو خوێندكار بە فەرمی دەخوێنێت و ریزبەندی جیهانی ٣٢٠٠ و ساڵ بە ساڵ رانكی ئەم زانكۆی لەبەرزبوونەوەدایە.
♦️شوێنی زانكۆی پزیشكی ئیلام:
– ئەم زانكۆیە دەكەوێتە پارێزگای ئیلام لە ئێران و ئەم پارێزگایە لە شاری سلێمانیەوە تەنها ٥ كاتژمێر دوورە!
– شێوازی خوێندن: تەواوی خوێندن بە زمانی ئینگلیزیە( شیكردنەوەی وانەكان، سلاید و پاوەرپۆینت، سیمینار، تاقیكردنەوەكان، سەرچاوەكان).
♦️ ساڵی خوێندن:
پزیشكی گشتی 6 ساڵ
پزیشكی ددان 6 ساڵ
دەرمانسازی 5:5 ساڵ
بەشەكانی بكالۆریۆس 4 ساڵ
♦️ ووردەكاری كرێی ساڵانەی خوێندن و شوێنی مانەوەو خواردن و دڵنیایی تەندروستی:
1-كرێی ساڵانەی خوێندن 2200 دۆلارەو ساڵانە بە دوو قیست دەدرێت و ئەم برە پارە جێگیرەو تا تەواو بوونی خوێندن گۆرانكاری بەسەردا نایەت و تەنها بە دۆلار دەدرێت.
2- بەشی ناوخۆیی بێبەرامبەرە.
3- رۆژانە خواردنی دوو ژەم بێبەرامبەرە.
4-دڵنیایی تەندروستی ساڵانە بێبەرامبەرە.
5- خوولی زمانی فارسی بێبەرامبەرە.
6-جاری یەكەم گواستنەوەی خوێندكاران لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ زانكۆ بێبەرامبەرە.
7- كردنەوەی حساب بانكی و سیمكارت و كارتی بانك بێبەرامبەرە.
♦️گواستنەوەی خوێندكار لە زانكۆكانی دیكە بۆ زانكۆی پزیشكی ئیلام:
ئەمە یەكەمین دەرفەتە كە بۆ خوێندكارانی كوردستان گونجاو بێت و بتوانن لەو وڵاتانەی ئێستا تێیدا دەرس دەخوێنن ماوەی خوێندكەیان بگوازنەوە بۆ ئەم زانكۆیە و تەواوی ماوەی خوێندنەكەیان بۆ ئەژمار دەكرێت.
هاوڕێمان بە لە سۆشیال میدیا