خوێندن بە خۆرایی لە زانکۆکانی تورکیا

In خوێــنــدن

بۆ ئەو خوێندکارانەی کە دەیانەوێت یەکێک لە  بەشەکانی بکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی تورکیا بخوێنن دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن:

قۆناغ:

به‌كالۆریۆس، ماسته‌ر، دكتۆرا و توێژینه‌وه‌

ته‌مه‌ن:
– بۆ به‌كالۆریۆس نابێت له‌ ٢١ ساڵ گه‌وره‌تر بێت، بۆ ماسته‌ر ٣٠ ساڵ و بۆ دكتۆرا ٣٠ ساڵ.

واته‌:
– به‌كالۆریۆس نابێت له‌١/١/١٩٩٧ گه‌وره‌تر بێت.
– ماسته ر١/١/١٩٨٨
– دكتۆرا ١/١/١٩٨٣
– توێژینه‌وه‌ ١/١/١٩٧٣

كۆنمره‌:
– بۆ به‌كالۆریۆس: كۆنمره‌ی پۆلی ١٢ له‌ ٪٧٠ كه‌متر نه‌بێت.
– بۆ ماسته‌ر: كۆنمره‌ی به‌كالۆریۆسی له ٪٧٥ كه‌متر نه‌بێت.
– بۆ دكتۆرا: كۆنمره‌ی ماسته‌ری له‌ ٪٧٥ كه‌متر نه‌بێت

تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م سكۆله‌رشیپه‌:
– خوێندنه‌كه‌ به‌ خۆڕای ده‌بێت.
– بلیتی فرۆكه‌ی چوون و هاتنه‌وه‌ بۆ یه‌ك جار به‌ خۆرایی ده‌بێت.
– شوێنی نیشته‌جێبوون بۆ كاندیدی سه‌ڵت به‌ خۆرایی ده‌بێت.
– ژه‌مه‌كانی خواردن به‌ خۆرایی ده‌بێـت.
– مانگانه‌ ٧٠٠ لیره‌ی توركی بۆ به‌كالۆریۆس و ٩٥٠ بۆ ماسته‌ر و ١٤٠٠ بۆ دكتۆرا و ٣٠٠٠ بۆ توێژه‌ر.
– بیمه‌ی ته‌ندروستی له‌سه‌ر ئه‌ركی حكومه‌تی توركیا ده‌بێت.

چۆنیه‌تی ناو هاتنه‌وه‌:
هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كه‌یسه‌كه‌ت ده‌كرێت، بنه‌ما له‌سه‌ر ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌ كاندیده‌ گونجاوه‌كان هه‌ڵده‌بژێردرێن، كۆنمره‌ و بروانامه‌ و كاری خۆبه‌خشی و توێژینه‌وه‌ و چۆنیه‌تی پڕكردنه‌وه‌ كاریگه‌ریان ده‌بێت له‌ سه‌ر ناوهاتنه‌وه‌…

دۆكیۆمێنته‌ پێویسته‌كان:
– وێنه‌یه‌كی ره‌نگاوڕه‌نگ
– كۆپی لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌مه‌ی پاسپۆرت
– بڕوانامه‌ی پۆلی شه‌شی ئاماده‌یی و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس (عەربی یان ئینگلیزی)
– پشتگیری دوو مامۆستا
– سیڤی
– پڕۆپۆزه‌ڵ
بۆ دكتۆرا سه‌ره‌ڕای مه‌رجه‌كانی ماسته‌ر:
– بڕوانامه‌ی ماسته‌ر به‌ نمره‌
• ئه‌گه‌ر دۆكیۆمێنتی توێژینه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌ و بڕوانامه‌ی زمان و بڕوانامه‌ی به‌شداریكردن له‌ کۆرس و کۆنفرانس هه‌بێت هاوپێچی بكه‌یت باشتره‌.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر بفەرموون بە سەردان کردنمان:

سلێمانی ، فلكەی خاڵە حاجی، تەنیشت ئامادەیی رەنگینی كچان،تەلاری سان،نهۆمی ١ شووقەی٢

٠٠٩٦٤٧٧٠١٥٠٥٠٩٤

٠٠٩٦٤٧٥٠١٥٠٥٠٩٤

٠٠٩٦٤٥٣٣٢٩١٦٥١

info@mukryan.org

mukryan.company@gmail.com

  

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

فۆرمی دامەزراندنی بەشە پزیشکیەکان

-وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرچوانی كۆلێژو پەیمانگا پزیشكی و تەندروستیەكانی هەرێم دادەمەزرێنێت. -دەرچوانی ساڵی (2022_2023) دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربكەن. 🔹وەزارەتی تەندروستی عێراق,

Read More...

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu