TOEFL جییە؟
TOEFL تاقی کردنەوەی توانستی زمانی ئینگلیزییە واتا بۆ زانینی توانای زمانی ئینگلیزی بۆ ئەو کەسانەی کە زمانی ڕەسمی وڵاتەکەی ئینگلیزی نیە و خوازیاری خوێندنن لە زانکۆ و پەیمانگاکانی وڵاتانی دەرەوە کە زمانی رەسمیان ئینگلیزیە وەک ئەمریکا و کەنەدا و ئوسترالیا و هتد … .ئەم تاقی کردنەوەیە کە لە لایەن (Educational Testing Service) ئەنجام دەدرێت کە ئۆفیسی سەرەکیان لە لایەتی نیو جێرسیە .
تاقی کردنەوەی TOEFL لە ساڵی 1962 دروست کرا بۆ ئەو کەسانەی زمانی رەسمیان ئینگلیزی نیە و خوازیاری خوێندن لە زانکۆکانی ئەمریکا و لە ئێستادا قبوڵکراوە لە لایەن 000 11 زانکۆو و پەیمانگاو 150 وڵات.
TOEFL لە سەنتەری Center for Applied Linguistics گەشەی پێدرا لە ژێر ڕێنمایەکانی زانکۆی STANFORD .هەروەها بۆ ماوەی 2 ساڵ پشتی پێ دەبەسترێت لە بەرواری وەرگرتنی بروانامەکە.
وشەی TOEFL واتە :
T:TEST
O:OF
E:ENGLISH
F:FOREIGN
L:LANGUGE
جۆرەکانی TOEFL
لە ئێستادا 2 جۆر تاقی کردنەوە دەکرێت
1-1- Computer-Based واتە بە شێوەی ئؤنلاین
2-Paper-Based Testing واتە بە شێوەی کلاس
ئاستەکانی تاقیکردنەوەی TOEFL
Listening Comprehension
Structure and Written Expression
Reading Comprehension and Vocabulary
Essay Writing
کاتی تاقی کردنەوەی TOEFL
- خوێندنەوە (0:60- 0:80) کاتژمێر
- گوێگرتن (0:60- 0:90) کاتژمێر
- گفتوگۆ(0:20) کاتژمێر
- نوسین(0:50) کاتژمێر
نمرەی تاقی کردنەوەی TOEFL
سەبارەت بەم نمرەی تاقی کردنەوەی TOEFL لە 0-120 خاڵە بەم شێوەیەی خوارەوە ,بە شێوەیەکی گشتی بۆ وەرگرتن لە زانکۆ باشەکان دەبێت نمرەی 80-90 ی پێویستە .
118-120 – expert user
110-117- very good user
109-94 -good user
93-60 – competent user
59-35 – modest user
34-32 – limited user
0-31 – non user