کۆمپانیای موکریان
-کۆمپانیای موکریان بۆ بازرگانی گشتی وگەشت وگوزار/ سنوردار پشت بە ئەحکامی یاسای کۆمپانیاکان ژمارە ٢١ی ساڵی ١٩٩٧ ی هەموارکراو لە ساڵی ٢٠٠٤ دامەزراوە.
-کۆمپانیاکەمان لە بواری بازرگانی گشتی کاردەکات لەپێناو بوژاندنەوەی ئابووری هەرێمی کوردستان و عێراق و دابینکردنی پێداویستییەکان لە رێگەی هاوردەی کاڵاو شتومەک بەپێی پێویستی بازار وستانداردە جیهانییەکان.
-لای ئێمە بازرگانی بەرپرسیاریەتییە بەرامبەر هاوڵاتییان و وەرگرتنی کەمترین سوود ودابینکردنی زۆرترین قازانج ،بەشێکی دیکەی کۆمپانیاکەمان تایبەتە بەهێنانی گەشتیاران بۆ شوێنە گەشتیاری و فەرهەنگی وکەلتوورییەکان ونمایشکردنی مۆزەخانە نیشتمانییەکان و ناساندنی زیاتری هەرێمی کوردستانی عێراق بە گەشتیارە بیانییەکان.
-لەلایەکی دیکەوە دەرفەتی گەشتکردن وکارئاسانی دەکەین بۆ گەشتیارانی هەرێمی کوردستان و رێکخستنی گروپی گەشتیاری بۆ وڵاتانی دیکە و دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی گەشت وەک (ڤیزا،تکتی فرۆکە ،هۆتێل، دڵنیایی تەندروستی ،لیدەر ورێبەری گەشتیاری ).
-کۆمپانیای موکریان ناوێکی درەوشاوەیە لە ئاسمانی زانست ودۆزینەوەی دەرفەتی خوێندن لەسەرانسەری زانکۆکانی جیهان هاوکات دابینکردنی داشکاندنی کرێی خویندن وزەمالەو کۆرسی تایبەت ،لەم رووەوە خەرمانێکی زۆرلەخزمەتمان هەیە.
-ئێمە تەنها دەرفەتی خوێندن نادۆزینەوە بەڵکو پاڵپشتی خوێندکارین تا تەواوکردنی خوێندن.
بەشانازییەوە کۆمپانیاکەمان لەم رووەوە خاوەن دەیان لێک تێگەیشتن و گرێبەستی زانستییە لەگەڵ زانکۆ باوەرپێکراوە جیهانیەکان و سەدان خوێندکار لەرێگەی ئێمەوە لەئێستادا خەریکی درێژەدانن بە خوێندن.
-کۆمپانیای موکریان ناوێکی بازرگانی تازە نییە و لەنێو ئەو هەموو بوارانەی بزنس کار لەسەر رۆشنبیرکردن و پێگەیاندنی گەنجان دەکات بۆ بەدەستهێنانی بروانامەی زانستی.
-کۆمپانیاکەمان بەسوود وەرگرتن لە پێشکەوتنە زانستییە پزیشکییەکان لیدەری ئەو نەخۆشانەیە کەلە دەرەوەی هەرێمی کوردستان پێویستیان بە چارەسەرە ،کۆمپانیای موکریان پێش گەشتی نەخۆش ،نەخۆشخانەو کۆی تێچوونی چارەسەر وماوەی مانەوەی بە نەخۆش رادەگەیەنێت.
دەکرێت کۆمپانیای موکریان ببێتە یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەتان و وەک بەرێوبەر وستافی کۆمپانیا بەڵێنی دڵسۆزی و راستگۆیی بۆ هاوڵاتیان دووپات دەکەینەوە و ئومێد دەکەین بەپێشنیار ورەخنەکانتان زیاتر لە جاران خزمەتگوزاری ئێوە بین.