به ئاماده‌بوونی هه‌ردوو وه‌زیری په‌روه‌رده و وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی گرنگ ئه‌نجام درا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ی خواره‌وه درا:
ته‌وه‌ری یه‌كه‌م: قوتابیانی خوێندنی ئیسلامی تا ڕاده‌یه‌كی باش هاوشێوه‌ی قوتابیانی دیكه له كۆلێژه‌كانی یاسا و شه‌ریعه و سه‌رجه‌م كۆلێژه مرۆڤایه‌تییه‌كان وه‌ربگیردرێن. ئه‌مه‌ش دوای كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت، ڕێنمایی پێ ده‌رده‌چێت.
ته‌وه‌ری دووه‌م: به پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك، بڕیار ده‌درێت كه بۆ ساڵی خوێندنی ئاینده، له‌و قه‌زایانه‌ی كۆلێژی په‌روه‌رده هه‌یه، قوتابیانی ئه‌و ناوچانه وه‌ربگیردرێن بۆ ئه‌وه‌ی له ئاینده‌دا له خودی خه‌ڵكی ناوچه‌كه ببنه‌وه به مامۆستا و كێشه‌ی میلاكیان نه‌بێت.
ته‌وه‌ری سێیه‌م: په‌ره‌ی زیاتر به په‌روه‌رده وخوێندنی تایبه‌ت بدرێت و كار له‌سه‌ر وه‌رگرتنی زه‌ماله له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكرێت تا له‌سه‌ر ئه‌ركی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت قوتابی بتوانن درێژه به خوێندن بده‌ن.
ته‌وه‌ری چواره‌م: گرنگی زیاتر بدرێت به باخچه‌ی منداڵان له كۆلێژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی پسپۆڕ له‌و بواره‌دا په‌روه‌رده بكرێن.
ته‌وه‌ری پێنجه‌م: پلانی نوێ بۆ وه‌رگرتن له كۆلێژه‌كانی ئێوارانی په‌روه‌رده و په‌روه‌رده‌ی بنیات دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ی به پێی پێویستی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده قوتابی زیاتر له به‌شه زانستییه‌كان وه‌ربگیردرێن و هاوكار بن بۆ میلاكی وه‌زاره‌ته‌كه.
ته‌وه‌ری شه‌شه‌م: هه‌وڵ بدرێت ده‌ره‌نجامی ئه‌زموونه‌كانی وزاری پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له كاتی خۆیدا بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بنێردرێت بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن و وه‌رگرتنیان له زانكۆكان دوا نه‌كه‌وێت.