ماوه‌ی پێشه‌شكردنی خوێندنی دبلۆمی باڵا‌و ماسته‌ر و دكتۆرا درێژ دەکرێتەوە
دواى پێداچونەوە، کورسى تەرخانکراوى گشتى بۆ فەرمانبەرانى دامەزراوەکانى حکومەتى هەرێم زیادکرا
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرفەتێکى گەورە لە زانکۆکانى هەرێم بۆ پێشکەشکارانى خوێندنى باڵا/ دبلۆمى باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى و ماستەرو دکتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی (2019-2020) دەڕەخسێنێت، ئەویش بە تەرخانکردنى زیاتر لە (٥٠٠٠) پێنج هەزار کورسى خوێندن بۆ ئارەزومەندانى خوێندنى باڵا.
– ماوه‌ی پێشكه‌شكردن بۆ خوێندنی باڵا/دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا: له (5-1-2020 تا 26-1-2020) به‌رده‌وام ده‌بێت.
– تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی: رێكه‌وتی (2-2-2020).
* بەڵگەنامە و پێویستییەکانى پێشکەشکردن بۆ خوێندنی دكتۆرا:
1. بڕوانامەى به نمره‌ی بەکالۆریۆس ( وێنەى ڕەسەن + 2 دوو دانە کۆپى ڕەنگاو ڕەنگ).
2. بڕوانامەى به نمره‌ی ماسته‌ر ( وێنەى ڕەسەن + 2 دوو دانە کۆپى ڕەنگاو ڕەنگ).
3. ڕەگەزنامە (وێنەى ڕەسەن + ٢ دوو دانە کۆپى ڕەنگاوڕەنگ).
4. ناسنامەى بارى شارستانى ( وێنەى ڕەسەن + ٢ دوو دانە کۆپى ڕەنگاوڕەنگ).
5. کارتى زانیارى ( وێنەى ڕەسەن + ٢ دوو دانە کۆپى رەنگاوڕەنگ).
6. کارتی نیشتیمانی ( وێنەى ڕەسەن + ٢ دوو دانە کۆپى رەنگاوڕەنگ)، (له كاتی هه‌بوونی كارتی نیشتیمانی ئه‌وا پێویست به به‌ڵگه‌نامه‌كانی خاڵی (3+4)ی سه‌ره‌وه ناكات.
تێبینی/ وێنەى رەسەنى بەڵگەنامەى خاڵى (3+4+5+6)ى سەرەوە تەنها بۆ بینین و بەراوردکردنە لەگەڵ وێنەى کۆپیکراو لە لایەن فەرمانبەر پەیوەندیدار لە زانکۆ، دواى بەراوردکردن راسته‌وخۆ دەدرێتەوە بە پێشکەشکار.
7. چوار وێنەى ڕەنگاو ڕەنگى بچووک.
8. فۆرمی پێشكه‌شكردن (1 دانه ڕه‌سه‌ن + دوو دانه كۆپی).
9. بڕوانامەى توانستى زمانى ئینگلیزی (ئەگەر هەیە) وەکو (IELTS) یان (TOEFL-iBT) یان (TOEFL-PBT) یان (Pearson Academic-PTE)ی یاخود بروانامه‌ی خولی سێنته‌ره‌كانی زمانی زانكۆ حكومیه‌كان كه له ساڵی (2019) به دواوه به‌خشراون (وێنەى ڕەسەن + ٢ دوو دانە کۆپى رەنگاو ڕەنگ).
10. پسوولەى دارایی بە بڕى (150.000) سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینارى عێراقی هاوپێچ بکرێت كه ناگه‌رێته‌وه بۆ پێشكه‌شكار.
11. بۆ فەرمانبەران و كارمه‌ندانی دامەزراو له بواره‌كانی راژه‌ی شارستانی، سه‌ربازی، هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ لە وه‌زاره‌ته‌كان یان دامودەزگاکانى حكومى له هەرێمى کوردستان و عێراقی فیدراڵ پێویستە نووسراوى فەرمی لارینەبوون (عدم ممانعة) + پوخته راژه لە وەزارەتەکەى یاخود دامەزراوەکەى به واژۆی به‌رێز وه‌زیر یاخود به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌كه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی پێدراوه بهێنێت لە کاتى پێشکەشکردن کە تیایدا ئەم دەقە نووسرابێت (وەزارەتەکەى یان دامەزراوەکەى یاخود فه‌رمانگه‌كه‌ی لاری نییە كه به‌ڕێز (………) به ناونیشانی وه‌زیفی (…..) پێشکەشى خوێندنى باڵا/دكتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی 2019-2020 بکات و لە کاتى وەرگیرانى ئاماده‌یه مۆڵەتى خوێندنى پێ بدات بە شێوەى خۆتەرخانکردنى تەواو (تفرغ تام).
ته‌نها بۆ هه‌ڵگرانی بروانامه‌ی ماسته‌ر كه پێشكه‌شی خوێندن دكتۆرا ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر خاوه‌ن نازناوی زانستی به شێوه‌ی هه‌میشه‌یی بن و له‌سه‌ر میلاكی دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا میلاكی هه‌میشه‌یی بن ئه‌وا ده‌توانن مۆڵه‌تی خوێندن به شێوه‌ی خۆته‌رخانكردنی ناته‌واو (تفرغ جزئی) وه‌ربگرن پاڵپشت به یاسای راژه‌ی زانكۆیی ژماره (23)ی ساڵی (2008).
12. بۆ ئه‌و پێشكه‌شكارانه‌ی كه دانه‌مەزراون به شێوه‌ی هه‌میشه‌یی له بواره‌كانی راژه‌ی شارستانی، سه‌ربازی، هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ لە هیچ وه‌زاره‌ت و داموودەزگایه‌كى حكومى له هەرێمى کوردستان و عێراقی فیدراڵ، ئه‌وا پێویسته به‌ڵێننامه له لایەن پێشکەشکار لە (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری یاسایی) له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ پڕ بکرێتەوە و تیایدا ئەم دەقە نووسرابێت:-
(من کە ناوم لە خوارەوە هاتووە دانه‌مه‌زراوم له بواره‌كانی راژه‌ی شارستانی، سه‌ربازی، هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ لە هیچ وه‌زاره‌ت و داموودەزگایەکى حکومی له هەرێمى کوردستان و عێراقی فیدراڵ، بە پێچەوانەوە لە کاتی ئاشكرابوونی كه ئەگەر فه‌رمانبه‌ر یان كارمه‌ند بم له هەر وه‌زاره‌تێک یان داموودەزگایه‌كى حكومى له هەرێمى کوردستان یان عێراقی فیدراڵ، ئه‌وا ئامادەم ناوم لە خوێندن بسڕێتەوە و رێککارى یاساییم بەرامبەر بگیردرێتە بەر).
13. بڵاوكراوه‌ی زانستی و داهێنانی زانستی (براءة الاختراع) ئه‌گه‌ر هه‌یه هاوپێچ بكرێت.
14. بۆ ئه‌وانه‌ی مامۆستان له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و خاوه‌ن هه‌ڵگری نازناوی زانستین پێویسته پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری دوایین سالی خوێندنی (2018-2019) هاوپێچ بكرێت به پێی رێنماییه‌كان.
15. ئه‌گه‌ر هاتوو پێشكه‌شكار خوێندنی به‌كالۆریۆس یان ماسته‌ری له زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ی عێراقی ته‌واو كردبێت، ئه‌وا پێویسته بریاری یه‌كسانكردنی بروانامه‌كه‌ی له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها فه‌رمانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێمی كوردستانی سه‌باره‌ت به ده‌رهێنانی كۆنمره‌ی به‌كالۆریۆس یان ماسته‌ری به سیستمی عێراقی هاوپێچ بكات.
16. گشت پێشکەشکاران پێویستە بەڵێننامە لە (به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری یاسایی) له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ بدەن و بەم شێوەیەى خوارەوە:
من كه ناوم له خواره‌وه نووسراوه و واژووم كردووه، به‌ڵێن ده‌ده‌م:
أ- تا ئێستا له خوێندنی باڵا/دكتۆرا له هیچ زانكۆیه‌كی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ده‌ره‌وه‌ی وڵات وه‌رنه‌گیراوم و له هیچ زه‌ماله‌یه‌كی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق ناوم ده‌رنه‌چووه.
ب- سرینه‌وه‌ی ناو (ترقین قید)م بۆ نه‌كراوه له خوێندنی باڵا/ دكتۆرا له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ.
ج- هەموو ئەو زانیاریانەى له فۆرمی پێشكه‌شكردن پڕم كردۆته‌وه زانیاری راست و دروستن و ئەگەر زانیارى نادروستم نووسیبێت ، ئه‌وا ئامادەم ناوم له خوێندن بسرێته‌وه و رێککارى یاساییم بەرامبەر بگیردرێتەبەر به پێی یاسا و رێنماییه‌كان ، بۆیە لە خوارەوە واژۆم کرد.
* بەڵگەنامە پێویستییەکانى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى دبلۆمى باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى/ماستەر
1.وێنەى ڕەسەن بڕوانامەى بە نمرەى بەکالۆریۆس (دوو دانە کۆپى ڕەنگاو ڕەنگ)
2.وێنەى ڕەسەن ڕەگەزنامە (دوو دانە کۆپى ڕەنگاو ڕەنگ)
3.وێنەى ڕەسەن ناسنامەى بارى شارستانى(دوو دانە کۆپى ڕەنگاو ڕەنگ)
4.وێنەى ڕەسەن کارتى زانیارى (دوو دانە کۆپى ڕەنگاو ڕەنگ)
5.کارتى نیشتیمانى لە کاتى هەبوونى کارتى نیشتیمانى ئەوا پێویست بە بەڵگەنامەکانى خاڵى 2و3ى سەرەوە ناکات (دوو دانە کۆپى ڕەنگاو ڕەنگ)
تێبینى: وێنەى ڕەسەنى بەڵگەنامەى خاڵى 2،3،4،5 ى سەرەوە تەنها بۆ بینین و بەراوردکردنە لەگەڵ وێنەى کۆپیکراو لە لایەن فەرمانبەرى پەیوەندیدار لە زانکۆ ،دواى بەراوردکردن ڕاستەوخۆ دەدرێتەوە بە پێشکەشکار.
6.چوار وێنەى ڕەنگاوڕەنگى بچووک.
7.فۆرمى پێشکەشکردن (دوو دانە کۆپى ،یەک دانە ڕەسەن)
8.بڕوانامەى توانستى زمانى ئینگلیزى ئەگەر هەیە وەکو IELTS یان TOEFL-iBT یان TOEFL-PBT یان Pearson Academic –PTE ى یاخود بڕوانامەى خولى سەنتەرەکانى زمانى زانکۆ حکومییەکان کە لە ساڵى 2019 وێنەى ڕەسەن بەدواوە بەخشراون (دوو دانە کۆپى ڕەنگاو ڕەنگ)
9.پسوڵەى دارایى بە بڕى 150,000 سەدو پەنجا هەزار دینارى عێراقى هاوپێچ بکرێت کە ناگەڕێتەوە بۆ پێشکەشکار.
10.بۆ فەرمانبەران و کارمەندانى دامەزراو لە بوارەکانى ڕاژەى شارستانى،سەربازى، هێزەکانى ئاسایشى ناوخۆ لە وەزارەتەکان یان داموودەزگانى حکومى لە هەرێمى کوردستان و عێراقى فیدڕاڵ پێویستە نوسراوى فەرمى لارینەبوون عدم ممانعة پوختەى ڕاژە لە وەزارەتەکەى یاخود دامەزراوەکەى بە واژووى بەڕێز وەزیر یاخود بەڕێوبەرى گشتى فەرمانگەکەى کە دەسەڵاتى پێدراوە بیهێنێت لە کاتى پێشکەشکردن کە تیایدا ئەم دەقە نووسرابێت :
وەزارەتەکەى یان دامەزراوەکەى یاخود فەرمانگەکەى لارى نییە کە بەڕێز (………….) بە ناونیشانى وەزیفى ( ) پێشکەشى خوێندنى دبلۆمى باڵاى یەک سالەى ئەکادیمى یان ماستەر بۆ ساڵى خوێندنى 2019-2020 بکات و لەکاتى تفرغ تام وەرگیرانى ئامادەیە مۆڵەتى خوێندنى پێبدات بە شێوەى خۆتەرخانکردنى تەواو.
11.بۆ ئەو پێشکەشکارانەى کە دانەمەزراون بە شێوەى هەمیشەیى لە بوارەکانى ڕاژەى شارستانى ،سەربازى ،ئاسایشى ناوخۆ لە هیچ وەزارەت و داموودەزگایەکى حکومى لە هەرێمى کوردستان و عێراقى فیدڕاڵ ،ئەوا پێویستە بەڵێننامە لە لایەن پێشکەشکار لە بەڕێوبەرایەتى کاروبارى یاسایى لە سەرۆکایەتى زانکۆ پڕبکرێتەوەو تیایدا ئەم دەقە نوسرابێت:
من کە ناوم لە خوارەوە هاتووە دانەمەزراوم بەشێوەى هەمیشەیى لە بوارەکانى ڕاژەى شارستانى، سەربازى ،ئاسایشى ناوخۆ لە هیچ وەزارەت و داموودەزگایەکى حکومى لە هەرێمى کوردستان و عێراقى فیدڕاڵ، بە پێچەوانەوە لە کاتى ئاشکرابوونى کە ئەگەر فەرمانبەر یان کارمەند بم لە هەر وەزارەتێک یان داموودەزگایەکى حکومى لە هەرێمى کوردستان و عێراقى فیدڕاڵ ئەوا ئامادەم ناوم لە خوێندن بسڕێتەوەو ڕێکارى یاسایم بەرامبەر بگیرێتە بەر .
12.ئەگەر هاتوو پێشکەشکار خوێندنى بەکالۆریۆسى لە زانکۆکانى دەرەوەى عێراق تەواو کردبێت ئەوا پێویستە بڕیارى یەکسانکردنى بڕوانامەکەى لە وەزارەتى خوێندنى باڵا‌و توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان و هەروەها فەرمانى وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێمى کوردستانى سەبارەت بە دەرهێنانى کۆنمرەى بەکالۆریۆس بە سیستەمى عێراقى هاوپێچ بکات.
13.گشت پێشکەشکاران پێویستە بەڵێننامە لە بەڕێوبەرایەتى کاروبارى یاسایى لە سەرۆکایەتى زانکۆ بدەن و بەم شێوەیەى خوارەوە:
من کە ناوم لە خوارەوە نوسراوە و واژۆووم کردووە بەڵێن دەدەم:
أ. تا ئێستا لە خوێندنى دبلۆمى باڵا‌و ماستەر لە هیچ زانکۆیەکى هەرێمى کوردستان و عێراق و دەرەوەى وڵات وەرنەگیراوم لە هیچ زەمالەیەکى حکومەتى هەرێم و حکومەتى عێراق ناوم دەرنەچووە.
ب. سڕینەوەى ناو ترقین قیدم بۆ نەکراوە لە خوێندنى باڵا دبلۆمى باڵا و ماستەر لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و عێراقى فیدڕاڵ.
ت. هەموو ئەو زانیارییانەى لە فۆرمى پێشکەشکردن پڕم کردۆتەوە زانیارى ڕاست و دروستن و ئەگەر زانیارى نادروستم نوسیبێت، ئەوا ئامادەم ناوم لە خوێندن بسڕیتەوە و ڕێکارى یاساییم بەرامبەر بگیرێتەبەر بە پێى یاسا‌و ڕێنماییەکان، بۆیە لە خوارەوە واژووم کرد.
تەنها ئەو خوێندنە بنووسرێت کە پێشکەشى دەکەیت نەوەک هەردوو جۆرى خوێندن.