پێداویستیه‌كانی یه‌كسانكردنی بڕوانامه
- خوێندكار/ قوتابی خۆشه‌ویست پێویسته له سه‌ره‌تادا هه‌موو ڕێنمایه‌كانی تایبه‌ت به یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌كان به ووردی سه‌رنج بده‌یت.
- بۆ یه‌كسانكردنی هه‌ر بڕوانامه‌یه‌ك كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست هاتبێت پێویسته مۆری سه‌فاره‌تی عێراقی یان په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ر بێت له‌گه‌ڵ مۆری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی خوێندن.
- ئه‌گه‌ر بێت و هه‌رخوێندكارێك خوێندنی ئاماده‌یی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به ده‌ست هێنابێت پێویسته له سه‌ره‌تادا سه‌ردانی وه‌زاره‌تمان بكات به‌مه‌به‌ستی ئاراسته‌كردنی نووسراوێك بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌زموونه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان . دوای یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌ی ئاماده‌یه‌كه‌ی پاشان له ڕێگای ماڵپه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوە به‌شێوه‌ی ئۆن ڵاین پێشكه‌ش ده‌كات
- ئه‌گه‌ر خوێندكار بیه‌وێت هه‌ر بڕوانامه‌یه‌ك پیشكه‌ش بكات بۆ یه‌كسانكردن ئه‌وا پێویسته بڕوانامه‌ی پێش خۆی له‌گه‌ڵی پێشكه‌ش بكات.
- هه‌ربڕوانامه‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به ده‌ست هاتبیت به پێی له پێشینه‌یی پێویسته یه‌كسانبكرێت له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان.
- له‌كاتی پێشكه‌ش كردنی هه‌ر بڕوانامه‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستی یه‌كسانكردن بێجگه له زمانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی پێویستی به‌وه‌رگێران هه‌یه بۆ زمانی ئینگلیزی له لایەن زانكۆ و وڵاتی خوێندنه‌وه به‌هەمان شێوه پێویسته ڕاستاندنی بۆ بكرێت , مۆری سه‌فاره‌تی عێراقی یان په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ر بێت له‌گه‌ڵ مۆری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی خوێندن.
- هه‌رخوێندكارێك پێویسته دانیشتووی هه‌رێمی كوردستان بێت به پێچه‌وانه‌وه داوای كارتی نیشته‌جێبوونی لێده‌كرێت و پێویسته ماوه‌ی به سه‌رچونی كارتەكە له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت.
- پێویسته هه‌موو زانكۆیه‌ك له ڕێبه‌ری یونسكۆدا هه‌بێت , به پێچه‌وانه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك یه‌كسانكردنی بۆ ناكرێت.
- له‌كاتی یه‌كسانكردنی هه‌ربروانامه‌یه‌ك پێویسته ئه‌و بڕوانامه‌یه له یه‌كێك له زانكۆ په‌سه‌ندكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوە به ده‌ست هاتبێت وه باوه‌رپێكراو بیت و خوێندكار فایلی تایبه‌ت هه‌بێت له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بۆ خوێندنی ماسته‌رو دكتۆرا .به‌پێجه‌وانه‌وه یه‌كسانكردنی بۆ ناكرێت.
- مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و زانكۆیانه‌دا ناكرێت كه به‌شێوازی ئۆن ڵاین ده‌خوێنن , هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ زانكۆی فه‌رع مامه‌ڵه ناكرێت.
- له كاتی یه‌كسانكردنی هه‌ربڕوانامه‌یه‌ك خوێندكار بڕی 75000 هه‌زار دیناری لێ وه‌رده‌گیرێت ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بوو ,وه هاوڵاتی دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڕی 150000 دیناری لێ وه‌رده‌گیرێت وه بۆ هاوڵاتی بیانی بڕی 300000 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.
- بۆ ئه‌نجام دانی هه‌رسیمینارێك خوێندكار بری 50000 هه‌زار دیناری لێوه‌رده‌گریێت بۆ جاری یه‌كه‌م وه بۆجاری دووه‌م بری 100000 هه‌زار دیناری لێوه‌رده‌گریێت وه بڕی 150000 هه‌زار دینار بۆ جاری سێیه‌م.
- هه‌رخوێندكارێك ئه‌گه‌ر بۆ دووجار له‌سه‌ر یه‌ك له ئه‌نجامدانی سيمینار سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو ئه‌وا بۆ جاری سێیه‌م پێویسته ره‌زامه‌ندی به‌رێز وه‌زیری خوێندنی باڵا وه‌ربگرێت وه‌ك دواین هه‌ل.
- بۆخوێندنی بەكالوریوس له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ به‌شه پزیشكیه‌كان پێویسته قوتابی كۆنمره‌ی ئاماده‌یی بۆ خوێندنی پزیشكی گشتی له 85 %كه‌مترنه‌بێت وه بۆ خوێندنی ده‌رمانسازی و خوێندنی پزیشكی ددان له 80 %كه‌متر نه‌بێت وه بۆ خوێندنی به‌شه‌كانی ئه‌ندازیاری پێویسته كۆنمرەی قوتابی له 75 %كه‌متر نه‌بێت.
- له كاتی ته‌واوبوونی مامه‌ڵه‌ی یه‌كسانكردنی هه‌ر بڕوانامه‌یه‌ك پێویسته خوێندكار ئاماده‌بێت له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له‌گه‌ڵ هێنان و ئاماده‌كردنی ته‌واوی ئه‌و دۆكۆمێنت و بڕوانامه ڕه‌سه‌نانه‌ی كه پێشكه‌شی كردووه به شێوه‌ی ئۆن ڵاین له ماڵپه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یه‌كسانكردن به‌مه‌به‌ستی دڵنیابوون له ڕاستی و دروستی به‌ڵگه‌نامه‌كان.
- پێویسته خوێندكار دوای ته‌واو بوونی مامه‌ڵەكه‌ی سه‌ردانی وه‌زارتمان بكات له‌گه‌ڵ هێنانی جوازpassport ئه‌صلی له‌گه‌ڵ خۆی به‌مه‌به‌ستی چێك كردنی
- پێویسته ماوه‌ی مانه‌وه له وڵاتی خوێندن بۆ خوێندكاری ماسته‌ر (9 ) مانگ بێت ,وه ماوه‌ی مانه‌وه بۆ قوتابی دكتۆرا دووساڵی ئه‌كادیمی بێت واتە (8 ) مانگ بێت له ووڵاتی خوێندن , وه بۆ خوێندنی بكالۆریوس بۆ هه‌رساڵیك (9 ) مانگ بێت.
- هه‌موو ئه‌و بڕوانامانه به ئه‌كادیمی ئه‌ژمار ده‌كرێن كه خوێندكار دوو بڕوانامه‌ی دوا به‌دوای یه‌ك له هه‌مان به‌ش و پسپۆری به‌ده‌ست هێنابێت به پێچه‌وانه‌وه به پیشه‌یی ئه‌ژمار ده‌كرێت.
- رۆژانی سه‌ردانیكردن بۆ وه‌زاره‌تمان / به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌كان بۆ هه‌ركارێك ته‌نها له ڕژمانی یه‌كشه‌م ,دووشه‌م , سێ شه‌م ده‌بێت .جونكه ڕۆژی جوارشه‌مان به‌هۆی كۆبونه‌وه‌ی لێژنه‌ی یه‌كسانكردن وه پێنچ شه‌مان بە هۆی پاكتاوكردنی كاره‌كانی لێژنه لەڵایه‌ن فه‌رمانبه‌رانی یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌كان پێشوازی له هاوڵاتیانی به‌رێز ناكرێت.
- كۆبوونه‌وه و چاوپێكه‌وتن له گه‌ڵ ئه‌ندامانی لێژنه ته‌نها له ڕێگه‌ی لێژنه‌وه ده‌بێت واتا ته‌نها مافی ئه‌ندامانی لێژنه‌یه داوای چاوپێكه‌وتن بكەن له گه‌ڵ خوێندكاران و قوتابیان یان له ڕێگه‌ی نامه‌ی ئه‌لیكترونی له ماڵپه‌ری وه‌زارەت بۆ ئه‌ندامانی لێژنه دوای ره‌زامه‌ندبوونیان.
- رۆژانی چاوپێكه‌وتن له گه‌ڵ ئه‌ندامانی لێژنه ته‌نها له‌ڕۆژانی چوارشه‌مان ده‌بێت دوای كات ژمێر 11 یانزه‌ی دوای نیوه‌رۆ.
- هه‌ر خوێندكارێك بۆی هه‌یه تانه له بڕیاری لێژنه بدات تا یه‌ك مانگ به پێچه‌وانه‌وه دوای ئه‌و ماوه‌یه مافی تانه‌لێدانی له بڕیاری لێژنه نامێنێت.
- هه‌موو خوێندكارێك ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر بوو له دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كاتی پێشكه‌ش كردنی بروانامه بۆ ماڵپه‌ری یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌كان پێویسته نووسراوی ره‌زامه‌ندی فه‌رمانگه‌كه‌ی یاخود وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی /به‌رێوه‌به‌رایه‌تی یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌كان بكات و له شوێنی تایبه‌ت له ماڵپەری وه‌زاره‌تمان دای بنێت,پاشان دوای ته‌واوبوونی مامه‌ڵه‌كه‌ی له‌كاتی سه‌ردانیكردنی وه‌زارەتمان مۆری هاتوو (صادره ) لێبدات