هەرێمى کوردستان، عێراق – وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى نوێترین پەیڕەوی مۆڵەتی خوێندن رادەگەیەنێت بەهەماهەنگی لەگەڵ تیمەکانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانى هەرێمى کوردستان، لە کۆبونەوەیەکدا پەیڕەوەکە پەسەند کرا.
هاوکات لەپەیڕەوەدا مەرج و پێداویستییەکانی وەرگرتنی مۆڵەتی خوێندن و چۆنیەتی ڕێکخستنی پێشبڕکێ لە نێوان پێشکەشکاران خراوەتە ڕو،هەروەها بە پێی ئەم پەیڕەوە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تەنها دەتوانن مۆڵەتی خوێندن وەربگرن و درێژە بە خوێندن بدەن لەو زانکۆیانەی کە ئاستی زانستیان بەرزەو لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە باوەڕپێکراون، ئەمەش زامنی پاراستنی کواڵیتی ئەو بڕوانامانەیە کە لەدەرەوەی وڵات بەدەست دەهێنرێن. جیا لەوەش لەم پەیڕەوەدا ماوەی پێویست بۆ خوێندن و ماف و شایستە داراییەکان و ئەرک و بەرپرسیاریێتەکانی فەرمانبەری مۆڵەتپێدراو بۆ خوێندن دیاری کراوە.
بۆ زانیاری زیاتر و خوێندنەوەی تەواوی زانیاریەکان کلیک لێرە بکە