وڵاتی ئوسترالیا خۆشحاڵە بە پێدانی کۆمەڵیک زەمالەی خوێندن بۆ ئاستی بەکالۆریۆس و ماستەر بۆ ئارەزو مەندانی خوێندن لەم وڵاتە بۆ ساڵی ٢٠٢١-٢٠٢٢ ، بە ئامانجی هاوکاری کردنی خوێندکاران بۆ گەیشتن بۆ ئامانجەکانیان و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی سەرکەوتو .
ناوی زەمالە : زەمالەی خوێندنی شایستە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی .
ناوی زانکۆی پێدەری زەمالە : monash .
ناوی وڵاتی پێدەری زەمالە : ئوسترالیا .
ئاستی خوێندن :
– بەکالۆریۆس
– ماستەر
بەشەکانی خوێندنی زەمالە : ئەو بەشانەی کە لە زانکۆی monash دانراون .
نرخی زەمالە : نرخی هەمو ساڵەکانی خوێندن ٥٠.٠٠٠ $ کە هەمو ساڵێک بڕی ١٠.٠٠٠ $ وەک مانگانە ئەدرێت بە خوێندکار .
ئەو وڵاتانەی کە دەتوانن بەشدار ببن لەم زەمالەیە : هەمو وڵاتان .
پێوەرەکانی قبوڵ کەدن
-بە بێی پێشینەی خوێندنی کەسەکە .
– یایەنی کەم دەبێت کۆنمرەی خوێندکار لە ٨٥ کەمتر نەبێت لە ١٠٠ .
– دەبێت خوێندکار خولیای خوێندنی هەبێت .
– دەبێت خوێندکار بەتوانابێت لە خوێندن .
درێژ کردنەوەی ماوەی زەمالە : بۆ درێژ کردنەوەی ماوەی زەمالە دەبێت خوێندکار لە هەمو وەرزێکی خوێندندا ٪٧٠ ی هەبێت .
بەڵگەنامەی پێویست :
١- وەرگێرانی کۆتا بڕوانامەی خوێندن بۆ زمانی ئنگلیزی .
٢- هەڵگری بڕوانامەی ئایلتس بێت بۆ نمرەی (٦.٥) .
٣- سی ڤی .
٤- نامەی قبوڵی زانکۆ .
٥- وێنەی کەسێتی .
٦- پاسپۆرت .
٧- پشتگیری نامە.
٨- – نامەیەک کە تیایدا نوسرابیت کە خوێندکار خولیا و ئارەزوی هەیە بۆ خوێندن .