زەمالەی خوێندن لە ئوسترالیا

In ئوستورالیا, خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

لەگەڵ هەبوونی ئارەزوو بۆ پاڵپشتی خوێندکارە نێودەوڵەتیە ئاست بەرزەکان ،زانکۆی (Macquarie) سکۆلەرشیپی پاڵپشتی دارایی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ دابین دەکات.

پرۆگرامەکە شیاوە بۆ خوێندکارە نێودەوڵەتیەکان کە ئارەزویان هەیە بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس لە زانکۆی ئوسترالیا.

زانکۆی (Macquarie) لەساڵی ١٩٦٤ دا دامەزراوە وە زانکۆیەکی لێکۆڵینەوەی گشتیە کە سیدنی ،ئوسترالیا وە سێیەم زانکۆیە کە بڵاوبوەتەوە لە ناوچە گرنگەکانی سیدنی ،زانکۆ ئاستی جیاواز لە پرۆگرام دابین دەکات بۆ خوێندکاران.

زانکۆ بەناوبانگە بە یەکەم کۆلێژەکانی ،وە دەرچوەکانی کارامەییان زۆر بەرزە، وە بوارەکانی لێکۆڵینەوەو فێربوونی لەئاستێکی زۆر باشە. خوێندن دابین دەکات لە یەکێک لە باشترین ویەکەمی زانکۆکان لە جیهان.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ٧/٢/٢٠٢٠

-ناوی زانکۆ(Macquarie University)

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس.

-سکۆلەرشیپ یارمەتی دارایی ویارمەتی تر پێشکەش بە خوێندکار دەکات.

-ژمارەی کورسیەکان دیاری نەکراوە.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی.

-خوێندن لە وڵاتی ئوسترالیایە.

-سکۆلەرشیپەکە بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆسە لە هەموو بوارەکانی خوێندندا کەلەزانکۆ هەیە.

داواکاری

-خوێندکار بۆئەوەی بتوانێت سکۆلەرشیپ وەربگرێت دەبێت لەئاستی بەکالۆریۆس لە زانکۆ بخوێنێت.

-خوێندکار دەبێت بروانامەی ئەکادیمی خوێندنی پێشتری پێشکەش بەزانکۆ بکات.

-بۆ ئەوەی خوێندکار بتوانێت داوکاری پێشژەشی خوێندنی بەکالۆریۆس بکات دەبێت ئاستێکی ئەکادمی هاوتای یەکێک لەم ئاستانەی تەواو کردبێت.

-بروانامەی باوەرپێکراوە خوێندنی ئامادەیی یاخود تاقیکردنەوەی وەرگرتن لەزانکۆ وەک بروانامەی خوێندنگای (New South Wales ) یاخود بروانامەی هەرخوێندنگەیەکی نێودەوڵەتی کە هاوشێوەی بروانامەی خوێندنگاکانی ئوسترالیا بێت.

-کۆرسی بنەرەتی لە زانکۆیەکی باوەرپێکراو.

-بروانامەیەکی باوەرپێکراوی دیبلۆمی ٢-٣ ساڵی یان دیبلۆمی باڵا.

-بەلایەنی کەمەوە یەک ساڵی زانکۆی خوێندبێت لە دامەزراوەیەکی باوەرپێکراو.

داواکاری زمان

خوێندکارەکان لێیان داواکراوە کە داواکاریەکانی زانکۆ بۆ زمانی ئینگلیزی جێبەجێ بکەن.

سوود

-زانکۆی (Macquarie)یارمەتی دارایی و یارمەتی تر پێشکەش بە خوێندکارەکان دەکات.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

زەمالەی خوێندن لە ئەڵمانیا

ئەم سکۆلەرشیپە دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا لە ئەڵمانیا -کێ دەتوانێ داواکاری پێشکەش بکات ؟ ئەو خوێندکارانە دەتوانن داواکاری پێشکەش

Read More...

زەمالەی خوێندن لە زانکۆی تاران

-زانکۆی تاران ساڵانە سکۆلەرشیپ بۆ ژمارەیەک خوێندکاری بەهرەمەند دابین دەکات و بری سکۆلەرشیپەکە دەگۆرێت ، داوکاری خوێندکار بۆ وەرگرتنی

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu