#زەمالەی خوێندن بۆ ئاستی PHD لە زانکۆی ئانتۆرپ لە بەلجیکا
زانکۆی ئەنترۆپ لە بەلجیکا خۆشحاڵە بە پێدانی بڕێک زەمالە بۆ ئاستی PHD بۆ ئارەزو مەندانی خوێندن بۆ ساڵی ٢٠٢١-٢٠٢٢ بە مەبەستی پشتیوانی کردنی لێکۆلەر و خوێندکارانی بەتوانا لەڕێگەی گەیشتن بە ئامانجەکانیان .
ناوی زەمالە : زەمالەی خوێندن PHD لە زانکۆی ئانتۆرپ لە بەلجیکا .
وڵاتی پێدەری زەمالە : بەلجیکا .
ڕێکخراوی پێدەری زەمالە : زانکۆی ئانتۆرپ .
ئەو وڵاتانەی کە دەتوانن بەشدار ببن : هەمو وڵاتان .
نرخی زەمالە : موچەی مانگانە .
ماوەی دابین کردنی موجەی زەمالە : ٤ ساڵ .
زمان : ئنگلیزی .
بەشەکانی زەمالە :
١-مێشکی دەستکرد
٢-مێژوی فەرهەنگی
٣-مێژوی هونەر
٤-مێژوی نوێ
٥-هونەری نمایشی
٦-ئەدەبیاتی جیهانی
ئاستی خوێندن : PHD
کورتەی زەمالە : ئاماننج لەم زەمالەیە پشتگیری کردنی لێکۆلەرانی بەتوانا و لێهاتوی نێودەوڵەتییە بۆ گەیشتن بە لێکۆڵینەوەب وئامانجەکانیان .
بەڵگەنامەی پێویست :
١-هەبونی بروانامەی ماستەر لەو بەشانەی کە لە زەمالەکەدا ناویان هاتووە .
٢- هەبونی شارەزایی و لێهاتویی لە بواری زمانی ئنگلیزی ( ئایلتس ٦.٥ ) وە ئاستێکی باش لە زمای فەڕەنسی
٣- ریسێرچ و پرۆپۆزاڵ .
٤- پشتگیری نامە
٥- نامەیەک کە تیایدا نوسرابیت کە خوێندکار خولیا و ئارەزوی هەیە بۆ خوێندن .
٦- سی ڤی .
٧- نامەی قبوڵی زانکۆ
٨- وێنەی کەسێتی .
٩- پاسپۆرت .
کۆتا مۆڵەت بۆ ناو تۆمار کردن : ٧/٦/٢٠٢١