سکۆلەرشیپی دکتۆرا لە بەلجیکا

In بەلجیکا, خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

ئێستا خوێندکارانی ئاست بەرز و بە توانا لە سەرانسەری جیهان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ خوێندنی دکتۆرا لە زانکۆی(Ghent)  لە وڵاتی بەلجیکا بۆ ساڵی 2020-2021.

ئەم ئۆفەرە بۆ ئەو کەسانەیە کە خوازیارن نیوەی خوێندنەکەیان لە وڵاتی بەلجیکا و لە زانکۆی (Ghent)  بخوێنن و نیوەکەی تریش لە وڵاتی خۆیان و لە زانکۆی باوەڕپێکراو.

ئامانجی زانکۆی(Ghent)  گەشەسەندنی ئاستی زانستی خوێندکارانە لە هەموو جیهان فاکەڵەتی و تاقیگەکانمان بە تەواوی ئامادەن, هەروەها لە زانکۆی (Ghent) دەتوانن توێژینەوەی باوەڕپێکراو پێشکەش بکەن و بەرەوپێشچوون ئەنجام بدەن.

بۆچی زانکۆی  (Ghent)؟ بە ڕۆشتنە ناو ئەم زانکۆیە خوێندکار دەتوانێت گەشە بە خۆی بدات لە ڕووی کاری سەربەخۆوە, تواناکانی خۆی بەرەو پێش ببات لە ئامادەکردنی توێژینەوە و خوێندنەوەی ڕەخنەگرانە و بە دەستخستنی پرۆژەی تایبەت بە خۆی.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-ناوی زانکۆ  (Ghent)

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی دکتۆرا.

-کۆتا ڕۆژی پێشکەشکردن 4/2/2020

-خوێندن لە وڵاتی بەلجیکایە.

-زمانی خوێندن ئینگلیزی.

-سکۆلەرشیپ بڕی 8000 یۆرۆ دەبەخشێت بە خوێندکار.

داواکاری

-خوێندکار دەبێت بڕوانامەی ماجستێری هەبێت.

-دەبێت نمرەی بەرزی وەرگرتبێت لە توێژینەوەی ماجستێر.

-خویندکار دەبێت سێ نامەی پشتگیری بهێنێت وە بروانامەی خوێندنی ئامادەیی و بەکالۆریۆس و ماجستێر و سی ڤی هەبێت.

-شارەزای پرۆفیشنالی هەبێت لەو بوارەی کە دەیەوێت تیایدا بخوێنێت.

-ئەو خوێندکارانەی کە زمانی دایکیان ئینگلیزی نیە پێویستە تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی ئەنجام بدەن.

– خوێندکارەکان سەرەرای ئەوەی کە دەبێت فایلەکانیان بنیرن بۆ زانکۆ هەروەها لەکاتی وەرگرتن دەبێت چاوپیکەوتن بکەن یاخود تاقیکردنەوەش ئەنجام بدەن.

سوود

-خوێندکاری بەشداربوو لە سکۆلەرشیپ بڕی 8000 یۆرۆ وەردەگرێت لە زانکۆی ( Ghent ).

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

زەمالەی خوێندن لە ئەڵمانیا

ئەم سکۆلەرشیپە دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا لە ئەڵمانیا -کێ دەتوانێ داواکاری پێشکەش بکات ؟ ئەو خوێندکارانە دەتوانن داواکاری پێشکەش

Read More...

زەمالەی خوێندن لە زانکۆی تاران

-زانکۆی تاران ساڵانە سکۆلەرشیپ بۆ ژمارەیەک خوێندکاری بەهرەمەند دابین دەکات و بری سکۆلەرشیپەکە دەگۆرێت ، داوکاری خوێندکار بۆ وەرگرتنی

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu