زەمالەی خوێندن لە ئەمریکا

In ئەمریکا, خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

کۆلێجی (Concordia)لەئێستادا خوێندکارەکان وەردەگرێت بۆ سکۆلەرشیپی نێودەوڵەتی و ئەم سکۆلەرشیپە کراوەیە بۆ خوێندکارە ئاست بەرزەکان لەهەموو جیهانەوە لە ئەمریکا.

ئامانجی سەرەکی ئەم سکۆلەرشیپە بۆ دابینکردنی یارمەتی دارایی بۆ خوێندکارە سەرکەوتووەکان کە دەیانەوێت لە ئاستی بەکالۆریۆس بخوێنن لەبواری هونەری بینایی و میوزیک وپێشانگا ووتار وگفتوگۆ.

لەساڵی ١٨٩١ دامەزراوە وە کۆلێژێکی تایبەتە کە بناغەکەی لە ( Moorhead)یە وە بروانامەی بەکالۆریۆسی هونەر وبەکالۆریۆسی میوزیک و بروانامەی ماستەر لەپەروەردە دەبەخشێت بە خوێندکار وە هەروەها چوار پرۆگرامی جیهانی دابین کردووە بۆ خوێندن.

کۆلێژی (Concordia) هەلی زۆر باش دەدات بەخوێندکار بۆ گەشەسەندنی تواناکانیان وە خزمەتکردنی ئەوانی تر و سەرکردەی باش کە ئامادەیان دەکات بۆ ژیانی دوای قوتابخانە.

Cconcordia > News & Notice > Concordia College of Benguet ...

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-دوا کات بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ١/١٠/٢٠٢٠

-ناوی دامەزراوەکە (Concordia College)

-سکۆلەرشیپ دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس.

-سکۆلەرشیپ ساڵانە بری ٢٨،٠٠٠$ دەبەخشێت بە خوێندکار.

-ژمارەی کورسیەکان دیاری نەکراوە.

– سکۆلەرشیپ دەدرێت بە خوێندکارانی نێودەوڵەتی.

-خوێندن لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەبێت.

– سکۆلەرشیپ دەدرێت بەخوێندکاران بۆ خوێندن لە ئاستی بەکالۆریۆس لە بوارەکانی هونەری بینایی و میوزیک وپێشانگا و وتار وگفتوگۆ.

Concordia students say bias reports were met with silence

داواکاری

خوێندکارەکان بۆ ئەوەی کە ئەم سکۆلەرشیپە وەربگرن دەبێت بەشداری پرۆگرامی خوێندن بکەن و لەئاستی بەکالۆریۆس بخوێنن بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١

-خوێندکار بۆ ئەوەی بتوانێت سکۆلەرشیپ وەربگرێت دەبێت لە ئاستی بەکالۆریۆس ئۆفەری خوێندن وەربگرێت لە کۆلێژی (Concordia)دوای ناوتۆمار کردن دەتوانێت سکۆلەرشیپ وەربگرێت.

-خوێندکار دەبێت بروانامەی خوێندنی ئامادەیی وفۆرمی داواکاری پێشکەش بە زانکۆ بکات.

-بۆ ناوتۆمار کردن خوێندکار دەبێت نمرەیەکی باشی بەدەستهێنابێت لە یەکێک لە تاقیکردنەوەکانی ( ACT ، SAT،  GPA)

داواکاری زمان

خوێندکار دەبێت داواکارییەکانی زمان کە کۆلێژ داوای کردووە جێبەجێی بکات

سوود

سکۆلەرشیپ بری ٢٨،٠٠٠ساڵانە بۆ خوێندکارە براوەکان دابین دەکات بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

زەمالەی خوێندن لە ئەڵمانیا

ئەم سکۆلەرشیپە دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا لە ئەڵمانیا -کێ دەتوانێ داواکاری پێشکەش بکات ؟ ئەو خوێندکارانە دەتوانن داواکاری پێشکەش

Read More...

زەمالەی خوێندن لە زانکۆی تاران

-زانکۆی تاران ساڵانە سکۆلەرشیپ بۆ ژمارەیەک خوێندکاری بەهرەمەند دابین دەکات و بری سکۆلەرشیپەکە دەگۆرێت ، داوکاری خوێندکار بۆ وەرگرتنی

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu