زانکۆی(MIAMI)لە ئێستادا (STAMPS SCHOLERSHIP ) رادەگەیەنێت بۆ ئەو خوێندکارانەی کە باری داراییان سنوردارە بۆ دەستکەوتنی خوێندنێکی ئاست بەرز ،کە پرۆگرامیێکی پایەداری خوێندنی ئەکادیمیە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی.
ئەم پرۆگرامە پێکدێت لە سەرجەم ئیمتیاز و باجی خوێندن و بەشە ناوخۆی و ژەمە خواردن و دڵنیای تەندروستی پەرتوکی خوێندن و لاپ تۆپ و بری 12000$ لە سندوقی هاوکاری.
زانکۆی(MIAMI) شوێنێکی باش و گونجاوە بۆ خوێندکار بۆ خوێندنێکی باش و ئەزمونی ژیانی ،یەکێکە لە 50 زانکۆ باشەکانی ولایەتە یەکگرتوەکان.خاوانی زیاتر لە 17000 خوێندکارە لە سەرانسەری جیهان.
زانکۆی() زانکۆیەکی پێشکەوتو و هەمەچەشنە ،خاوەنی ئاستێکی بەرزە لە روی خوێندن و توێژینەوەوە .زانکۆی(MIAMI)خاوەنی 11 بەشە لە 180 بواری خوێندن لە ئاستەکانی بەکالۆریۆس و دکتۆرا و ماستەر و توێژینەوە.
دەربارەی سکۆلەر شیپ
کۆتا وادە بۆ پێشکەش کردنی داواکاری:1/11/2021
ناوی زانکۆ UNIVERSITY OF MIAMI
ئاستی خوێندن:بەکالۆریۆس
بەش:نەزانراو
بری ئەو پارەیەی بۆ خوێندکار دابین دەکرێت:هەموو تێچوویەک
ژمارەی کورسی:دیارینەکراو
نەتەوە:هەموو نەتەوەیەک
شوێنی خوێندن :ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا
داواکاری
رەگەزنامەی رێپێدراو؛هەموو نەتەوەکان
بابەتی قبولکراو: هەر بابەتیک بێت لە ئاستی خوێندنی بەکاڵۆریۆس
دۆکۆمێنتی داواکراو:پێوەستە خوێندکار ئەم دۆکۆمێنتانەی هەبێت
نمرەی خوێندنی پێشوو ،کۆپی بروانامەکانی،برانامەی زمانی ئینگلیزی ،کۆپی پاسپۆرت
پێویستە پێشکەشکار بروانامەی دبلۆمی هەبێت.
داواکاری زمان
داواکری بۆ زمان دەگۆرێت لە کۆرسێکی خوێندن بۆ کۆرسێکی تر
سوود
سوودەکان کۆمەلێکی هەمەچەشنەیە بۆ کاندیدە هەڵبژێردراوەکان پێکدێت لە :
-تەواوی تێچوی 4ساڵی خوێندن
-بەشە ناوخۆی لە نەو کەمپی زانکۆ
– بەشە خۆراک
-دلنیای تەندروستی
– پەرتوکی خوێندن
-لاپتۆپ
-12000$ لە سندوقی هاوکاری
-خوێندکار هەلی ئەوەی دەبێت ببێتە بەشێک لە (STAMPSCHOLERSHIP)لە ناو کەمپی زانکۆ و وڵاتانی نێودەوڵەتی و پاڵپشتی پرۆژەی لێکۆڵینەوەکەی و دەبێتە بەشێک لە خوێندنی ئاکادیمی و زانستی و بەرنامەی رۆشنبیری و سەرکردایەتی ،و بانگهێشتی کۆنفرانسی هەرێمی و ئیڤێنتی ئۆنلاین و هەلی پەیوەندی.