خوێندکارەکان لە هەموو جیهانەوە بانگێشتکراون بۆ سکۆلەرشیپی (Design circle)لە دامەزراوەی خوێندنی نێودەوڵەتی کە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ دابینکراوە.
پرۆگرامەکە بەردەستە بۆ خوێندکارە ئاست بەرزەکان کە پلانیان هەیە بۆ رۆڵبینین لە پرۆگرامی بەکالۆریۆس لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا.
دامەزراوەی خوێندنی نێودەوڵەتی لەساڵی ١٩١٩ دامەزراوە بۆ لایەنگیری کردنی خوێندنی باڵا و رابەری مۆدێلی تازە وهاوکاری کردنی دامەزراوەی خوێندنی باڵا لەگەڵ خوێندنی جیهانی.
دەربارەی سکۆلەرشیپ
-ناوی دامەزراوە (adobe Inc)
-سکۆلەرشیپ دەدرێت بەخوێندکارانی ئاستی بەکالۆریۆس.
-سکۆلەرشیپ دەدرێت بەخوێندکارانی نێودەوڵەتی.
-خوێندن لە ویلایەتە ئەکگرتوەکانی ئەمریکا دەبێت.
-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ١٢/٣/٢٠٢٠
-خوێندکارانی هەموو جیهان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.
-سکۆلەرشیپ دەدرێت بەخوێندکاران لەوبوارانەی کەلەلایەن زانکۆوە دابینکراون بۆ خوێندن.
داواکاری
-خوێندکارەکان بۆئەوەی وەربگیرێن دەبێت پلانیان دانابێت بۆ خوێندن لەئاستی بەکالۆریۆس یاخود پرۆگرامێک کە بروانامەی هەبێت
-خویندکار دەبێت هەڵگری بروانامەی خوێندنی ئامادەیی بێت
-خوێندکار نابێت نمرەی کەمی هەبێت وە دەبێت خوێندکارێکی ئەکادیمی وریکۆردێکی باشی هەبێت یاخود تواناکانی پیشان بدات بۆ سەرکەوتن لە پرۆگرامەکانی کۆلێژ یان زانکۆلەو بوارەی کەهەڵیان بژاردووە تیایدا بخوێنن
داواکاری زمان
ئەگەر زمانی ئینگلیزی یەکەم زمانی خوێندکار نیە دەبێت کۆپی بروانامەی پێشکەش بە زانکۆ بکات یاخود وردەکاری بخاتە روو کە کەی تتاقیکردنەوە ئەنجام دەدات
سوود
سکۆلەرشیپ بری زیاتر لە ٢٥،٠٠٠،٠٠ دۆلار دەدات بەخوێندکار بۆ ساڵێکی ئەکادیمی بەمەبەستی دابین کردنی کرێی خوێندن