هەلی ئایا دەتەوێت ئەزموونی ژیانی خوێندکاری بەسەربەریت لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا؟؟ ئەوا زانکۆی(north texas) خوێندن دەدات بە خوێندکارە سەرکەوتوە نێودەوڵەتیەکان.
پرۆگرامی خوێندن بەردەستە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی کە دەیانەوێت کەیەکەمجارە لەوزانکۆیە بخوێنن .خوێندکارەکان پێویستە بروانامەی ئەکادیمیان هەبێت بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.
زانکۆی(north texas)و ستافەکەی هەموو رۆژێک بۆ رێکخستنی خوێندکارەکان بۆ ئەو بەهرانەی کە دەیبینن لە جیهانە گۆراوەکەماندا کاردەکەن.
دەربارەی سکۆلەرشیپ
-ناوی زانکۆ(north texas)
– سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس.
-خوێندن لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەبێت.
-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ١/٣/٢٠٢٠
داواکاری
-خویندکار دەبێت یەکەم جاری بێت کە لە زانکۆی(north texas) ناوتۆماربکات وە خوێندنی ئامادەی تەواوکردبێت لە کۆرسی پایزەدا.
-خوێندکارەکان ئامۆژگاری دەکرێن کەلە ١/٢/٢٠٢٠ بەدواوە داواکاری پێشکەش نەکەن بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.
-خوێندکاران دەبێت فولتایم بخوێنن بەهەر کۆرسێکی بەهارە یان پایزە.
-خوێندکار نابێت دایشتوی تەکساس بێت واتا خوێندکار نێودەوڵەتی ئەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆخوێندن.
-خوێندکاری نێودەوڵەتی ئەتوانن سکۆلەرشیپ وەربگرن کە داشکاندنی کرێی خوێندن دەگرێتەوە بۆ کۆرسی بەهارەو کۆرسەکانی دواتر.
سوود
-سکۆلەرشیپ ٥ جۆری هەیە کەبەپێی ئاستی خوێندکار دیاری دەکرێت بۆی
١-(president) کە بری ٤٠،٠٠٠ دۆلار دەبەخشێت بەخوێندکار بۆ ماوەی ٤ساڵ
٢-(dean) کە بری ٣٢،٠٠٠ دۆلار دەبەخشێت بەخوێندکار بۆ ماوەی ٤ساڵ
٣-(north texas) کە بری ٢٤،٠٠٠ دۆلار دەبەخشێت بەخوێندکار بۆ ماوەی ٤ساڵ
٤-(eagle) کە بری ١٦،٠٠٠ دۆلار دەبەخشێت بەخوێندکار بۆ ماوەی ٤ساڵ
٥-(scrappy) کە بری ٤،٠٠٠ دۆلار دەبەخشێت بەخوێندکار بۆ ماوەی ٤ساڵ