زەمالەی خوێندن لە ئەمریکا

In ئەمریکا, خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

ئایا بەدوای رێگەیەکی جیاواز دەگەرێیت بۆ خوێندن؟ ئەگەر وەڵامەکەت بەڵێیە ،ئەوا دەتوانیت ببیت بەبەشێک لە پرۆگرامی ( Kotzen )وە هەموو سوودەکانی وەربگریت ، سکۆلەرشیپەکە لەلایەن زانکۆی (Simmons University)وە دابین کراوە.

سکۆلەرشیپی ( Kotzen )ئامانجی ئەوەیە کە پاڵپشتی خوێندکارە سەرکەوتوەکان بکات لە گۆرانکاری لە خوێندن دا وە هەروەها پاڵپشتی کردنیان لە خوێندنی ئاستی خوێندنی باڵادا

زانکۆی(Simmons) لەساڵی ١٨٩٩دا دامەزراوە وە زانکۆیەکی تایبەتی ئافرەتانە وە تیشکی لەسەر خوێندنی بەکالۆریۆس وە خوێندنی باڵا لە بۆستن ،زانکۆ کۆرسی ئاستی بەکالۆریۆس بۆ ئافرەتان دابین دەکات لە وە کۆرسی خوێندنی باڵا بۆ ئافرەتان وپیاوان.

زانکۆ خەبات دەکات بۆ چاندنی کلتورێکی نێودەوڵەتی چالاک بۆ خوێندکارەکان هەروەها توانایان پێدەبەخشێت بۆ قایلکردنی کلتورە جیاوازە جیهانیەکان ،هەروەها کارامەی پێشرەوەکان دابین دەکەن.

دەربارەی سکۆلەرشپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ١/١٢/٢٠١٩

-خوێندکارانی نێودەوڵەتی ئەتوانن داواکاری پێشکەش بکەنبۆ وەرگرتنی سکۆلەشیپ.

-خوێندکارەکان ئەتوانن داواکری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتن لە پرۆگرامی بەکالۆریۆس لەهەر بوارێکدا کەلەلایەن زانکۆوە دابین کراوە.

داواکاری

-خوێندکار دەبێت کریکۆلۆمی خوێندنی کۆلیج پێشکەش بکات هەروەها ئاستی پێشکەوتوو لە کۆرسی بیرکاری لەساڵەکانی خوێندنی ئامادەیدا.

-خوێندکارەکان دەبێت وەربگیرێن بۆ خویندن لەزانکۆ پاشان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.

-خویندکارەکان داوایان لێکراوە بۆ دروستکردنی (pdf)وە هەروەها دروستکردنی ووتار کە ٢٥٠ ووشە بێت وە ئەوە روونبکاتەوە کە چۆن ئەم بەخشینە بەکاردەهێنێت وەهەروەها سیڤی وکۆپی پاسپۆرت.

-خوێندکارەکان دەبێت بروانامەی خوێندنی ئامادەییان هەبێت لەگەڵ کۆرسی نێودەوڵەتی بەکالۆرۆی وە نمرەی خوێندنی ئامادەییان ٣.٣بێت بەپێی پێوەری (GPA)

داواکاری زمان

خوێندکار دەبێت نمرەی ٢٨ یان زیاتری هەبێت لە تاقیکردنەوەی (ACT) وە نمرەی ١٣٠٠ یان زیاتر لە (new SAT),نمرەی ١٢٥٠ یان زیان زیاتر لە (old SAT) وە هەروەها ئەتوانن ئاستی زمانی خۆیان بسەلمینن بە هەبوونی بروانامەی (IELTS)یان (TOEFL)

سوود

سکۆلەرشیپ کرێی خوێندن و بەشەناوخۆیی و بری ٣،٠٠٠$ بۆ یەک ساڵی خوێندن بۆ خوێندکار دابین دەکات هەروەها لە لێکۆڵینەوەکەیدا پشتگیری دەکات.

   

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu