زەمالەی خوێندن لە ئەمریکا

In ئەمریکا, خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

زانکۆی (Tulsa) ئۆفەری سکۆلەرشیپی نێودەوڵەتی پێشکەشی خوێندکارە نێودەوڵەتییەکانی جیهان دەکات بۆ ساڵی 2020-2021  لە وڵاتی ئەمریکا.

ئەم دەرفەتە بۆ ئەو خوێندکارانەیە کە دەیانەوێت بەکالۆریۆس بخوێنن لە زانکۆی (Tulsa).

زانکۆی (Tulsa) ڕاهێنان دابین دەکات کە پەیوەست بێت بە بوار وکارو توانای خوێندکارەکان ،هەل دەستەبەر دەکات بۆ لێکۆڵینەوە و بنیادنانی توانای خوێندکار.

ئەم زانکۆیە چەندین بەشی جیاوازی هونەری و زانستی و ئەدەبی لەخۆ دەگرێت هەروەک ئەندازیاری و زمانی ئینگلیزی و زانستی کۆمپیوتەر و زانستی گشتی و پزیشکی و کۆمەڵناسی و دەروسنناسی و چەندین بەشی جۆربەجۆری دیکە.

بۆچی زانکۆی (Tulsa)؟ چونکە ئەم زانکۆیە دەرفەتی ئەوە بە فێرخوازان دەدات کە بتوانن ئاستی زانستییان بەرزبکەنەوە و سود لە کۆرسە جۆربەجۆرەکانمان ببین و بتوانن بە زمانی ئینگلیزی کۆرسەکانیان بخوێنن.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-ناوی زانکۆ (The University of Tulsa)

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس.

-خوێندن لە وڵاتی ئەمریکایە.

-زمانی خوێندن ئینگلیزیە.

-سکۆلەرشیپ بڕی 4000$ بۆ 14,000$ دەبەخشێت بە خوێندکار.

داواکاری

-خوێندکار دەبێت بڕوانامەی ئامادەیی هەبێت

-خویندکار دەبێت سێ نامەی پشتگیری بهێنێت وە بروانامەی خوێندنی ئامادەیی و سی ڤی هەبێت.

-ئەو خوێندکارانەی کە زمانی دایکیان ئینگلیزی نیە پێویستە تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی ئەنجام بدەن.

داواکاری زمان :

-پێویستە بەشدار بوو ماوەی یەکێک لەم تاقیکردنەوانەیIELTS, TOEFL, Cambridge English  لە دوو ساڵ تێپەڕ نەبووبێت

دەبێت خوێندکار لە تاقیکردنەوەی TOEFL نمرەی سەروو ٧٠ بێت.

–  دەبێت خوێندکار لە تاقیکردنەوەی  IELTSنمرەی سەروو 6 بێت.

–  دەبێت خوێندکار لە تاقیکردنەوەی  Cambridge Englishنمرەی سەروو 169 بێت.

سوود

-خوێندکاری بەشداربوو لە سکۆلەرشیپ بڕی 4000$ بۆ 14,000$ وەردەگرێت لە زانکۆی (Tulsa).

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu