زەمالەی خوێندن لە ئوسترالیا

In ئوستورالیا, خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

بۆئاسان کردنی خوێندنی باڵا بۆ خوێندکارەکان ،زانکۆی (Queensland) پرۆگرامی (Paula and Tony Kinnane Art History)دابین دەکات بۆ خوێندکاران لە ئوسترالیا.

سکۆلەرشیپ کراوەیە بۆ خوێندکارانی ئوسترالی وخوێندکارانی دەرەوەی ئوسترالیا کە دەیانەوێت پرۆگرامی ئاستی بەکالۆریۆس لەزانکۆی (Queensland) بخوێنن لەساڵی ٢٠٢٠دا.

زانکۆی (Queensland) لەلایەن پەرلەمانی هەرێمەکەوە لەساڵی ١٩٠٩ دامەزراوە ،زانکۆیەکی گشتی لێکۆڵینەوەیە هەروەها وەک پێنجەم کۆنترین زانکۆی ئوسترالیا هەژماردەکرێت.

لەزانکۆی (Queensland)دا خوێندکارەکان چەندین هەلیان پێدەدرێتبۆ گەشەسەندنی کەسایەتییان وەتوانای پەیوەندی کردنیان ،زانکۆ چەندین کۆرس وئاستی جیاواز دابین دەکات وە ئەزموونی ناوازە بۆ خوێندکاران دابین دەکات.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-ناوی زانکۆکە (The University of Queensland)

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس.

-سکۆلەرشیپ ساڵانە بری ١٢،٠٠٠دۆلار دەبەخشێت بە خوێندکار.

-ژمارەی کورسیەکان دیاری نەکراوە.

-خوێندن لەوڵاتی ئوسترالیایە.

-کاتی کۆتایی پێشکەشکردنی داواکاری٣٠/١١/٢٠١٩یە.

-زمانی خوێندن ئینگلیزیە.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس لە بواری ئەدەب ،مرۆڤایەتی وزانستی کۆمەڵایەتی لەزانکۆدا.

داواکاری

-خوێندکار دەبێت بەشیوەی فول تایم بخوێنێت.

-خوێندکار دەبێت کۆپی بروانامەی خوێندنی پێشتری و سیڤی و کۆپی پاسپۆرت پێشکەش بە زانکۆ بکات وە دەبێت توانای خۆی لە زمانی ئینگلیزیدا بسەلمێنێت.

-خوێندکار دەبێت ئاستێکی ئەکادیمی خوێندبێت کە هاوتا بێت لەگەڵ ١٢ ساڵی خوێندنی ئوسترالیا.

داواکاری زمان

خوێندکارەکان لێیان داواکراوە کە بروانامەی ()یان()پێشکەش بکەن بۆ سەلماندنی ئاستی زمانی ئینگلیزیان.

سوود

سکۆلەرشیپەکە بری ١٢،٠٠٠دۆلار ساڵانەدەبەخشێت بە خوێندکارە سەرکەوتوەکان.

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

زەمالەی خوێندن لە ئەڵمانیا

ئەم سکۆلەرشیپە دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا لە ئەڵمانیا -کێ دەتوانێ داواکاری پێشکەش بکات ؟ ئەو خوێندکارانە دەتوانن داواکاری پێشکەش

Read More...

زەمالەی خوێندن لە زانکۆی تاران

-زانکۆی تاران ساڵانە سکۆلەرشیپ بۆ ژمارەیەک خوێندکاری بەهرەمەند دابین دەکات و بری سکۆلەرشیپەکە دەگۆرێت ، داوکاری خوێندکار بۆ وەرگرتنی

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu