زەمالەی خوێندنی پزیشکی گشتی

In ئوستورالیا, خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

ئایا ئارەزووت هەیە بۆ خوێندنی زانستی پزیشکی ئەوا هەلێکی زۆر باش هەیە ،زانکۆی (Griffith) سکۆلەرشیپی خوێندنی بەکالۆریۆس لەزانستی پزیشکی دا پێشکەش دەکات بۆ خوێندکارە ئاست بەرزەکان.

پرۆگرامەکە دیزاین کراوە بۆ خوێندکارە ئاست بەرزەکانی خوێندنی ئامادەیی کە دەیانەوێت کاربکەن لەبواری پزیشکی گشتی دا لەزانکۆی (Griffith).

زانکۆی (Griffith) لەساڵی ١٩٧١دا دامەزراوە وە یەکەمین زانکۆی ئوسترالیایە لە زانستی ژینگەدا وە زانکۆیەکی خوێندنی ئاسیاییە ،زانکۆکە ئاستەکانی بەکالۆریۆس وخوێندنی باڵا ولێکۆڵینەوە دابین دەکات بۆ خوێندن وە ئاستی زانکۆکە لە ئاستی ٢٪ی زانکۆکانی جیهانە.

زانکۆی (Griffith)مەودایەک لە چارەسەر وهەلی دامەزراندن بۆخوێندکارەکان دابین دەکات بۆ یارمەتیدانیان لە پلانی کارەکانیان و دۆزینەوەی کار ،وە لەم زانکۆیە خوێندکارەکان ئەتوانن پیشەسازی بەدەست بهێنن وە تۆرەکانیان بنیاد بنێنن.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ٢٩/١١/٢٠١٩یە.

-خوێندکارانی هەموو نەتەوەکان ئەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ خوێندن.

داواکاری

-خوێندکار بۆ ئەوەی بتوانێت سکۆلەرشیپ وەربگرێت ئەوا دەبێت نامەی قبولی فەرمی یان نافەرمی لەزانکۆ وەربگرێت بۆ کۆرسی خوێندنی بەکالۆریۆس لەخوێندنی زانستی پزیشکی وە هەموو داواکاریەکانی زانکۆی بۆ وەرگرتن جێبەجێ کردبێت کە هەیانە بۆ ئەم پرۆگرامە وە دەست بکات بە خوێندنی فوول تایمی ئاستی بەکالۆریۆس لە پزیشکی دا لە کۆرسی یەکەمی ٢٠٢٠دالەزانکۆی (Griffith).

-خوێندکار دەبێت کۆپیەک لە بروانامەی ئامادەیی بە زمانی ئینگلیزی وە هەردۆکیومێنتێک کە پاڵپشتی بکات پێشکەشی بکات.

-خوێندکار دەبێت دەقێک بنوسێت کە وەڵامی سێ پرسیار بداتەوە:

١- زانیاری وشارەزایی خۆی لەپزیشکیدا بخاتە روو.

 ٢-ئەوە روونبکاتەوە کە رۆلی پزیشکی لە سیستمی چاودێری تەندروستی چیە؟

٣- تواناکانی خۆی لەسەرکردایەتی وسەرپەرشتیاری گروپدا وپلانی کارکردن بۆ داهاتوو دەربخات.

-خوێندکار دەبێت هەر بەهرەیەیەک کە هەیەتی بۆ خوێندنەکەی دەربخات وە لەچی رێگەیەکەوە دەیەوێت ئەم بەهرانە بەکاربهێنێت.

-خوێندکارەکان دەبێت نمرەیەکی باشیان هەبێت لە خوێندنی ئامادەییان کەبەلایەنی کەمەوە ٩٠٪ بێت وە هەروەها ئاستێکی باشیان هەبێت لە بواری زانستی پزیشکی دا.

داوکاری زمان

خوێندکارەکان دەبێت داواکاریەکانی زمان جێبەجێ بکەن بۆ خوێندن لەزانکۆیە بروانامەی (IELTS)یان هەبێت بە نمرەی ٦.٥

سوود

سکۆلەرشیپ بری ١٠،٠٠٠$ بەگشتی وبۆ کرێی خوێندن دەدات بە خوێندکار.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu