زەمالەی خوێندنی ئەندازیاری

In ئوستورالیا, ئۆڤەری خوێندن, خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

بۆدابین کردنی پشتگیری بۆ کاندیدە سەرکەوتووەکان ،زانکۆی( Monash)سکۆلەرشیپی بواری ئەندازیاری ( MMG )لە ئوسترالیا بۆ ساڵی ئەکادیمی ٢٠١٩-٢٠٢٠.

سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ ئوسترالیا وخوێندکارانی نێودەوڵەتی بۆ وەرگرتنی لە ئاستی بەکالۆریۆس لە بواری ئەندازیاری سەرچاوەکان لە کەمپی (Monash)لە ئوسترالیا.

زانکۆی (Monash)لەئوسترالیا دامەزراوە لەساڵی ١٩٥٨دا وە یەکێکی لە هەشت زانکۆ پێشەنگەکەی ئوسترالیا لە لێکۆڵینەوەدا ،وە یەکیکە لەدوو زانکۆکەی ئوسترالیا کە هەژمارکراوە وەک یەکێک لەوزانکۆیانەی کە خوێندکارەکانی لە ٥٠٠ کۆمپانیای جیهانی هەلی وەرگرتننیان هەیە.

زانکۆی (Monash)یارمەتی خوێندکار دەدات بۆ پلان دانان بۆ کارەکانی و دۆزینەوەی کار وە کۆمەڵێک هەل وسەرچاوە دابین دەکات بۆ دڵنیا بونەوەی خوێندکار لە رێکخستنی کارەکانی ،خوێندکارەکان ئەتوانن هەلی ئەوە بەدەست بهێنن کە بنیادنانیان دەست پێبکەن و بەرزکردنەوەی دامەزراندنیان.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتایی پێشکەشکردنی داواکاری ٦/١١/٢٠١٩یە.

-ناوی زانکۆکە(Monash University).

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس.

-سکۆلەرشیپ بری ٢٠،٠٠٠دۆلار دەدات بە خوێندکار.

-ژمارەی کورسیەکان یەک کورسیە.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندکارانی ئوسترالیا ونێودەوڵەتی.

-خوێندن لە وڵاتی ئوسترالیا دەبێت.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس لە پرۆگرامی ئەندازیاریدا.

داواکاری

خوێندکار بۆ ئەوەی شیاو بێت بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ پێویستە پێشەکی لە زانکۆ وەربگیرێت بۆ خوێندن لە ئاستی بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری سەچاوەکان لە کەمپی (Monash )لە ئوسترالیا ،خوێندکارەکان دەبێت بەلایەنی کەمەوە نمرەی ٧٠ بەدەست بهێنێت لە (WAM)دا.

-خوێندکار پێویستە( کۆپی پاسپۆرت ،کۆپی بروانامە، نامەیەک بنوسێت کە بۆچی شیاوە بۆ وەرگرتن لەو زانکۆیەدا ،نامەی پشتگیری ،سی ڤی ،تاقیکردنەوەی ستاندارد)پێشکەش بە زانکۆ بکات.

داواکاری زمان

خوێندکار بۆ ئەوەی لە زانکۆ وەربگیرێت پێویستە شارەزایی خۆی لەزمانی ئینگلیزیدا بۆ زانکۆ بسەلمێنێت.

سوود

هەرخوێندکارێکی سەرکەوتوو کە سکۆلەرشیپ وەردەگرێت بری ١٠،٠٠٠دۆلاری پێدەدریت بۆ ساڵێک وبۆ ماوەی دوو ساڵ بەردەوام دەبێت.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu