زەمالەی خوێندن لە ئوسترالیا

In ئوستورالیا, خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

خوێندکارەکان کێشەی زۆریان هەیە بۆ دابین کردنی کرێی خوێندن ،هەروەها سکۆلەرشیپ رێگایەکە بۆ بەدەستهێنانی خوێندن ،زانکۆی(Macquarie) سکۆلەرشیپی نێودەوڵەتی (VCIS – Global Allianz) دەدات بەخوێندکارانی نێودەوڵەتی لە ئوسترالیا.

بۆ خوێندنی پرۆگرامی بەکالۆریۆس وماجستێر سکۆلەرشیپی ( Allianz Global Assistance ) بەردەستە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی کە خەون دەبین کە لەزانکۆکانی ئوسترالیا بخوێنن.

زانکۆی (Macquarie)پرۆگرامی سەرکردەی جیهانی بۆ هەموو بەشداربوەکان (ناوخۆیی ونێودەوڵەتی) لەگەڵ ئەوەی ئامانجی هەیە کە توانای بوون بە رابەری دروست بکات.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-ناوی دامەزاراوەکە (Macquarie University).

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس وخوێندنی باڵا.

-سکۆلەرشیپ بری ١٥،٠٠٠یۆرۆ دابین دەکات بۆ خوێندکار.

– خوێندکارانی نێودەوڵەتی ئەتوانن داواکاری پێشکەشی سکۆلەرشیپ بکەن.

-خوێندن لە ئوسترالیا دەبێت.

-زمانی خوێندن ئینگلیزییە.

بواری خوێندن

١- بۆ پرۆگرامی بەکالۆریۆس ( زانستی تاقیگە، توانای فێربوون وزانستی مێشک ، زانستەمرۆڤایەتییەکان ،زانستی پزیشکی ،فیسیۆلۆجی ، زانستی بیستن و قسەکردن).

٢- بۆ پرۆگرامی خوێندنی باڵا  (ماجستێر) (پزشکی گشتی، چارەسەری سروشتی، زانستی بیستن ،زانستی کلینیکی دەمارومێشک ، دەرونزانی کلینیکی ، شیکاری تاقیگەیی ، کوالێتی وبەرێوەبردن ، دەرونزانی پرۆفیشناڵ ،تەندروستی کۆمەڵ ،زانستی رادیۆفارماسیتیوکاڵ ،زانستی زمان وقسەکردن).

داواکاری

-پرۆگرامەکە دەبێت لە زیاتر بێت لە یەک کۆرس.

-خوێندکار دەبێت هەڵگری بیمەی تەندروستی وڵاتانی دەرەوە کە (OSHC)یە بێت.

-خوێندکار دەبێت هەڵگری نامەی قبولی زانکۆی (Macquarie) بێت پاشان دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات بۆ خوێندنی سکۆلەرشیپ.

-خوێندکارەکان دەبێت نمرەی ٥/٧ یان هەبێت لە تاقیکردنەوەی (GPA) یان هاوشێوەی ئەو.

داواکاری زمان

خوێندکارەکان دەبێت تەواو شارەزابن لە زمانی ئینگلیزیدا ،بەڵام ئەگەر زمانی وڵاتەکەیان ئینگلیزی نەبوو ئەوا دەبێت شارەزایی خۆیان لەزمانی ئینگلیزیدا بسەلمێنن لەرێی بروانامەی (IELTS)یان (TOEFL)

سوود

سکۆلەرشیپی (Allianz Global Assistance) بەشێک لەکرێی خوێندن دابین دەکات کە برەکەی ١٥،٠٠٠ دۆلارە کە وەک داشکاندنیک لە کرێی خوێند دەدرێت بە خوێندکار بۆ خوێندنی ساڵی ٢٠٢٠.

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu