زەمالەی بواری ئابووری

In ئوستورالیا, خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

ئایا حەزدەکەیت کە ماجستێر بخوێنیت لە کۆلێژێکی بەناوبانگ لەهەرێمێکی  ئوسترالیا؟؟ ئەوا پێشوازیت لێدەکرێت بۆ ئەوەی ببیت بەبەشێک لە پرۆگرامێک کەلەلایەن کۆلێژی ئابووری لە زانکۆی (Queensland)دابین کراوە.

ئەم سکۆلەرشیپە بەردەستە بۆ خوێندکارە نێودەوڵەتییە ئاست بەرزەکان وە ئامانجی ئەوەیە پاڵپشتی دارایی بۆ کاندیدەکان دابین بکات لە بواری ئابووریدا.

زانکۆی(Queensland)پێنجەم کۆنترین زانکۆی ئوسترالیایە کە لەساڵی ١٩٠٩ دامەزراوە .وە زانکۆیەکی لێکۆڵینەوەی گشتیە ئاستی لە ٤٨ەمین زانکۆناسراوەکانی جیهانە .

زانکۆی(Queensland)خوێندنێک پێشکەش دەکات کە تیایدا خوێندکارەکان ئامادە دەکات بۆ سەرکەوتنیان لەداهاتوودا بەشێوەی ناوخۆیی وجیهانی ،ئەمرۆ وسبینێ لەلایەن مامۆستاکان وئەوخوێندکارانەی سکۆلەرشیپ وەردەگرن کە شارەزاییەکی نێودەوڵەتییان هەیە لە بوارەکەی خۆیاندا ،خوێندکارەکان خۆشی دەبینن لە خوێندن وژیانێکی تەندروست هەرەوەها ژیانێکی چالاک.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتایی پێشکەشکردنی داواکاری ٣١/١٠/٢٠١٩یە.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندکارانی هەموو وڵاتان .

– سکۆلەرشیپ دەدرێت بە خوێندکارەکان بۆ خوێندنی ئاستی ماجستێر لە بواری ئابووری پێشکەوتودا لە پرۆگرامی زانکۆدا.

– ئەگەر تۆ خوێندکارێکی ئاستی دکتۆرایت  لە کۆلێژی ئابووری ئەوا دەتوانیت ئەم سکۆلەرشیپە وەربگریت.

داواکاری

-خوێندکار پێویستە پێشەکی لەزانکۆ وەربگیرێت بۆ خوێندنی ئاستی ماجستێر لە بواری ئابووریدا پاشان بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی شیاو دەبێت بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.

-خوێندکار دەبێت کۆپییەک لەبروانامەی خوێندنی پێشووی پێشکەش بکات ،سی ڤی ،دوو راپۆرتی کەسێکی ناوبژیوان (وەک مامۆستای زانکۆ ) ، بەڵگەی بروانامەکانی (GMAT or TOEFL).

-هەبوونی بروانامەی بەکالۆریۆس مەرجە بۆ بەشداری کردن لەم سکۆلەرشیپەدا.

داواکاری زمان

ئەوخوێندکارانەی کەزمانی دایکیان ئینگلیزی نیە ئەوا پێویستە ئاستی زمانی ئینگلیزیان بسەلمێنن ئەویش بە هەبوونی بروانامەکانی (GMAT or TOEFL).

سوود

ئەم پرۆگرامە یارمەتی خوێندکارەکان دەدات بەبری ٣٠،٠٠٠دۆلار بەهەرساڵێک وە داشکادندنی کرێی خوێندنیان بۆ دابین دەکات.

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu