دامەزراوەی ((Friedrich Miescher Institute for Biomedical Research (FMI) بانگێشتی خوێندکارەکان دەکات بۆ پرۆگرامی (fellowship)ی نێودەوڵەتی بۆ ئاستی دکتۆرا ،سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ بوارەکانی(ڕووەکی،بایلۆجی مێشک ودەمار،میکانیزمی شێرپەنجە).
خوێندکاربۆ ئەوەی سکۆلەرشیپ وەرگرن پێویستە بروانامەی زانکۆیەکیان لە وڵاتەکەی خۆیان هەبێت(ماجستێر بێت یان دبلۆم) کەبەشێوەیەکی رەسمی ئەوە پیشانبدات کەگونجاون بۆ داخڵبونی خوێندکار بۆ پرۆگرامی دکتۆرا.
پرۆگرامی نێودەوڵەتی (FMI) بۆ ئاستی دکتۆرا راهێنانێکی پێشکەوتو و بوار فراوان لە بوارەکانی(ڕووەکی،بایلۆجی مێشک ودەمار،میکانیزمی شێرپەنجە)دا،دامەزراوەی (Friedrich Miescher)لە١٠/٤/١٩٧٠ دامەزراوە لەلایەن بریاری هاوبەشی هەردووکۆمپانیای (Ciba AG)و( J.R. Geigy AG).
دەربارەی سکۆلەرشیپ
-ناوی زانکۆکە((Friedrich Miescher Institute for Biomedical Research (FMI)یە.
-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی پرۆگرامی دکتۆرا.
-سکۆلەرشیپ پشتگیری دارای پێشکەشی خویندکار دەکات.
-ژمارەی کۆرسیەکانی سکۆلەرشیپ دیاری نەکراوە.
-خوێندکارانی نیودەوڵەتی ئەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.
-خوێندن لە باسل لەوڵاتی سویدە.
-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ١/٥/٢٠١٩یە.
-زمانی خوێندن ئینگلیزییە.
-(FMI)دوو کۆرسی خوێندن دابین دەکات هەر ساڵێک کۆرسێکیان لە ١/٥/٢٠١٩ کۆرسی دووەم لە ١٦/١٠/٢٠١٩دا.
-فیلۆشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی لێکۆڵینەوەی بنچینەیی لە بایۆلۆجی دا کە تیشک بخرێتە سەربابەتەکانی (رووەکی ،بایۆلۆجی مێشک ودەمار ،زانستی بایلۆجی بری).
-خوێندکار پێویستە نەیەک بنوسێت لەسەر خۆی وتواناکانی وە روونیبکاتەوە کە بۆچی شیاوە بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.
داواکاری زمانی ئینگلیزی
خوێندکارەکان کە دانیشتووی وڵاتانی دەرەوەن پێویستە داواکارییەکانی زمانی ئینگلیزی یان هەرزمانێکی تر کە داواکرابێت جێبەجێ بکەن.
سوودی سکۆلەرشیپ
(FMI)پشتگیری دارایی خوێندکارەکان دەکات بەپێی ریککەوتنی لەگەڵ (Swiss National Science Foundation)