زەمالەی خوێندن بۆ ئاستی PHD کۆلێجی کارگێڕی IESEG لە وڵاتی فەڕەنسا
ناوی زەمالە : زەمالەی خوێندن بۆ ئاستی PHD کۆلێجی کارگێڕی IESEG.
ناوی وڵاتی پێدەری زەمالە : فەڕەنسا.
ڕێکخراوی پێدەری زەمالە : IESEG School of management.
کورتەیەک دەربارەی ڕێکخراوی IESEG : یەکێکە لە بڕواپێکراوترین ڕێخراوەکانی فێرکاری وڵاتی فەڕەنسا کە لە کوالێتی و بەرەوپێش جونی فێرکاری بەناوبانگە .
بەشەکانی زەمالە :
-بازاڕدۆزی
-ئابوری – ڕەفتاری
-سیستەمی زانیاری
-کارگێڕی
ئاستی خوێندن : PHD
کورتەی زەمالە : وڵاتی فەڕەنساخۆشحاڵە بە پێدانی ژمارەیەک زەمالەی خوێندن بۆ ئارەزومەندانی خوێندن بۆ ساڵی ٢٠٢١-٢٠٢٢ ، هەروەها هاوکاری دارایی خوێندکاران و لێکۆلەرانی نێودەوڵەتی دەکات بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان و بەردەوامبونیان لە خوێندن و لێکۆڵینەوەکانیان .
هەل و مەرج و بەڵگەنامەی پێویست :
١-خاوەنی بڕوانامەی ماستەر بێت لە و بەشانەی کە لە زەمالەکەدا ناویان هاتووە .
٢- خاوەنی بڕوانامەی (ئایلتس ) ی زمانی ئنگلیزی بێت بە نمرەی (٦.٥) .
٣- ئاشنابون و زانینی زمانی فەڕنسی وەک امتیازێک سەیر دەکرێت .
٤ – ریسێرچ و پرۆپۆزاڵ .
٥- پشتگیری نامە.
٦- نامەیەک کە تیایدا نوسرابیت کە خوێندکار خولیا و ئارەزوی هەیە بۆ خوێندن .
٧- سی ڤی .
٨- نامەی قبوڵی زانکۆ.
٩- وێنەی کەسێتی .
١٠- پاسپۆرت .
ئەو وڵاتانەی کە دەتوانن بەشدار ببن : هەمو وڵاتان .
نرخی زەمالە : موچەی مانگانە .
ماوەی زەمالە : ٣ ساڵ .