داواکارەکان بانگێشت کراون بۆ بەشداری کردن لە سکۆلەرشیپ لە زانکۆی لێکۆڵینەوەی نەتەوەی لەکۆلیجی ئابووری، سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی لە پڕۆگرامی ماجستێر بۆ ساڵی ٢٠١٩
-زانکۆی لێکۆڵینەوەی نەتەوەی کۆلێجی ئابووری یەکێکە لە زانکۆ گەورەکان لە ڕووسیا تایبەتمەندی زانکۆکە لە بواری ((ئابووری ،زانستی کۆمەڵایەتی ، بیرکاری ، زانستی کۆمپیوتەر،ڕاگەیاندن ،دیزاین )) دایە
-بۆ ئەو داواکارانەی کە زمانی دایکیان زمانی ئینگلیزی نیەپێویستە تاقیکردنەوەی TOEFL و IELTS و CAE بکەن وە ئەوداواکارانەی تاقیکردنەوەیان کردووە پێویستە بڕوانامەکەیان لە ٢ ساڵ زیاتر بەسەریا تێنەپەڕیبێ
-ئەو داواکارانەی کە زمانی دایکیان ئینگلیزییە یاخود ئەو داواکارانەی کە پێشتر بڕوانامەی زمانی ئینگلیزیان بەدەستهێناوە پێویستە ناکات شارەزاییان لە زمانی ئینگلیزی بسەلمێنن
تایبەتمەندی سکۆلەرشیپەکە:
-کاتی کۆتای بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ٢٠/٨/٢٠١٩
-ئەم سکۆلەرشیپە بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی ماجستێر.
-لەم سکۆلەرشیپەدا پشتگیری دارای دەدرێت.
-ئەم سکۆلەرشیپە پشتیوانی ستراتیژی و دارای پڕۆگرامی ماجستێردەکات بۆ ماوەی ٢ ساڵ کە خوێندکارەکان تیایدا سودمەند دەبن لە (هەموو یان بەشیک) لەکرێی خوێندن ئەمە پەیوەستە لەسەر خەمڵاندنی ئاستی ئەکادیمییان.
-ژمارەی کورسیەکان بۆ سکۆلەرشیپەکە دیاری نەکراوە.
شێوازی پێشکەشکردنی داواکاری
-داواکار پێویست ناکات گەشت بکات بۆ مۆسکۆ بۆ پێدانی بڕیاری وەرگرتن ،چونکە هەڵبژاردنی خوێندکار بۆ پێدانی سکۆلەرشیپ لەڕێی چاوپێکەوتنی ئۆنلاین دەبێت.
-داواکارەکان پێویستە داوا پێشکەشبکەن بۆ پڕۆژەکە پێش ٢٠/٨/٢٠١٩.
-داواکارەکان پەسەند دەکرێن بۆ سکۆلەرشیپەکە وە براوە جیاوازەکانی ململانێکە سکۆلەرشیپیان پێدەدرێ.
پێداویستیەکان
– سی ڤی ،تکاتە سیڤییەکی ستاندارد پێشکەش بکەن کە بەلایەنی کەمەوە ئەمانە لەخۆبگرێت (ئاستی خوێندن ،کار ولێکۆڵینەوە ،ئەزموون ، بڵاوکراوە ئەگەر هەبوو ،ئاستی شارەزای زمان ).
-کورتەیەک لە لێکۆڵینەوە کە ٣٠٠-٥٠٠ وشە بێت.
-نامەیەک کە ئەوە ڕونبکاتەوە کە بۆچی داواکاریت پێشکەشی ئەم سکۆلەر شیپە کردووە کەلە چوارچێوەی باگراوندی ئامانج وکارە درێژخایەنەکانتدا بێت.
-سکانی بڕوانامەی دیبلۆم.
-ئەو داواکارانەی کە تا ئێستە بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان بەدەست نەهێناوە پێویستە کۆپییەک لە بڕوانامەیاکی باوەڕپێکراو پێشکەش بکەیت
-دوو نامەی پشتگیری کە بەلایەنی کەمەوە یەکێکیان لەلایەن کەسێکەوە بێت کە ئاشنا بێت بەو کارە ئەکادیمییەی تۆ هەتە.
ناونیشان: سلێمانی ،فلکەی خاڵەحاجی ، تەنیشت ئامادەیی رەنگینی کچان ،تەلاری سان ،نهۆمی١ شوقەی ژمارە ٢
ژمارەی پەیوەندی:
٠٥٣٣٢٩١٦٥١
٠٧٥٠١٥٠٥٠٩٤
٠٧٧٠١٥٠٥٠٩٤