لە تێگەیشتنمان بۆپێویستی جیهانی عەرەبی بە بوارەکانی زانست و ئەندازیاری لەگەڵ پاڵپشتی و بەخسندەی ڕابەرانی ڕێکخراوی (یوسف جمیل ) سکۆلەرشیپ ڕائەگەیەنن لە بوارەکانی زانست وئەندازیاری
ئەم پڕۆگرامە دیزاین کراوە بۆ دروستکردنی زاناکانی داهاتوو وە ڕابەرە پیشەسازەکان کە زانیاریەکی بەهێزو بەهرەیان هەیە لە بوارەکانی زانست و ئەندازیاری دا.
ئەوکەسانەی کەمافی پێشکەشکردنی داواکارییان هەیە
-پێشکەشکردنی داواکاری کراوەیە بۆ هەموو نەتەوەکان
-خوێندنی ماجستێر لە بواری زانست یان ئەندازیاری یان بیردۆزی زانستی ئەندازیاری یان ڕاهێنانی زانستی لە زانکۆیەکی باوەڕپێکراو
-بۆ دەرچووە تازەکان پێویستە داواکاریەنی وەرگرتن لەAUC جێبەجێ بکەن
-داواکارەکان پێویستە پلەیەکی قایلکەر لە GRE کە (تاقیکردنەوەیەکی ستانداردە بۆ دەرچوونی داواکارەکان لەوڵاتی ئەمریکا) بەدەست بهێنن هەروەها داواکاریەکانی پڕۆگرامیPh.D جێبەجێ بکەن
-پێویستەکەمترین نمرەی بەکالۆریۆسیان٣.٢ بێت لە ٤ لەتاقیکردنەوەی GPA (کە پێوانەکردنی نمرەی ئەکادیمی خوێندکارە لە کۆلێژ یان زانکۆ هەژمار ئەکرێ بە دابەشکردنی کۆنمرەی کۆتایی بەسەر ژمارەی گشتی چالاکیەکانی )
-پێشکەشکردنی بابەتی سەرەکی لێکۆڵینەوەکە و پیشاندانی چوارچێوەی ڵێکۆڵینەوەکە و جیاکردنەوەی ئەوەی کە چۆن بەبەتی سەرەکی لێکۆڵینەوەکە ئەگەڕێتەوە بۆ سەرەکیترین بواری لێکۆڵینەوەکە
ماوەی خوێندن:خوێندنەکە ٣ ساڵی ئەکادیمی لەخۆدەگرێ لەگەڵ پیشاندانی توانای ئەکادیمی قایلکەر لەهەر وەرزێکی خوێندن
پڕۆگرامەکە ئەمانە لەخۆدەگرێت:
-کرێی خوێندن بۆ زیاترین لە ٩ وانەی خوێندنی هەر وەرزێك
-خزمەتگوزاریەکانی خوێندن و تێچوونی چالاکیەکان
-مووچەی مانگانە
بەرپرسیاریەتیەکانی پڕۆگرامەکە:
-پڕۆگرامەکە کورسیەکی خوێندنی فولتایم ئەبەخشێ بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا لە زانکۆی ئەمریکی لەگەڵ نەخستنەئەستۆی هیچ کارێکی دەرەکی
-پڕۆگرامەکە ٣٠ کاتژمێری داری کردووە لە هەفتەیەکدا بۆ جێبەجێکردنی لێکۆڵینەوەو کارەکانی فێرکردن کە دەکاتە ٩ کاتژمێر لەهەر ڕۆژێکدا
ناونیشان: سلێمانی ،فلکەی خاڵەحاجی ، تەنیشت ئامادەیی رەنگینی کچان ،تەلاری سان ،نهۆمی١ شوقەی ژمارە ٢
ژمارەی پەیوەندی:
٠٥٣٣٢٩١٦٥١
٠٧٥٠١٥٠٥٠٩٤
٠٧٧٠١٥٠٥٠٩٤