پڕۆگرامی (WELCOME TRUST ) ڕاهێنان و هاوکاری نێودەوڵەتی ڕادەگەیەنێت لە بواری تەندروستی کۆمەڵ ، ئەم پڕۆگرامە بەردەستە بۆ هاوڵاتیانی وڵاتانی کەمدەرامەت وە بۆ ئاستی خوێندنی (ماجستێر و دکتۆرا و پۆست دکتۆرا )یە ، ئامانجی ئەم سکۆلەرشیپە بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتیە بۆ داواکارەکان .
-پڕۆگرامی ( WELCOME TRUST) سەرۆکایەتیەکەی لە لەندەنە و پشتگیری لێکۆڵەران دەکەن و هەوڵدەدەن بۆ زانستێکی باشتر وە یارمەتی دانی هەمووان بۆ بەدەستهێنانی بەشداری لە زانست و لێکۆڵینەوەی تەندروستی و لەڕووی سیاسی وداراییەوە دامەزراوەیەکی سەربەخۆن.
-ئاستی خویندن : فیلۆوشیپ دابین کراوە بۆ ئەو کەسانەی لە ئاستی ماجستێر ودکتۆرا داواکاری پێشکەش دەکەن
-بابەتی خوێندن :فیلۆوشیپ دابین کراوە بۆ خوێندنی بواری( تەندروستی کۆمەڵ)
-بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ داواکارەکان پیویستە دانیشتووی وڵاتە کەمدەرامەتەکان بن وە پڕۆگرامی ڕاهێنانەکەیان لە سەنتەرێکی زۆرباشی نێودەوڵەتی یان هەرێمی وەردەگرن.
-داواکارەکان ئەتوانن داوابکەن بۆ مانەوەیان لەو تاقیگانەی کە خۆیان کاری تیا ئەکەن یان پێشتر کاریان تیاکردوووە یان ئەتوانن بتەقیگەیەکی نوێ هەڵبژێرن.
ئەوکەسانەی کە سکۆلەرشیپ ئەیانگرێتەوە
١-دانیشتوانی وڵاتانی کەمدەرامەت
٢-پێویستە لێکۆڵینەوەیەکت پێشنیارکردبێت و تیشکت خستبێتە سەر بنەماکانی تەندروستی لە وڵاتە کەمدەرامەتەکان.
٣- پێویستە پشتگیریەکت هەبێت لەلایەن ڕێکخراوێکی مافداری و خاوەندارێتی لە وڵاتە کەمدەرامەتەکان.
٤-پێویستە دکتۆرات هەبێت و بتەوێت ببیت بە لێکۆڵەرێکی مەیدانی
٥- پێویستە بڕوانامەت هەبێت لەبواری تەندروستی کۆمەڵ یان هەندێک ئەزموونی لێکۆڵینەوەی سەرەتایت لەو بوارەدا هەبێت.
-ئەو داواکارانەی کە دکتۆراتان نیە ئێمە وا چاوەڕوان دەکەین کە ناوتۆمار بکەن بۆ ئاستێکی خوێندن لەم پرۆگرامە.
-پێویستە داواکار ماوەی ڕێنمای وەربگرێ بۆ لێکۆڵینەوە وە بەدوای بوارێکی تازە بگەڕێ بۆ لێکۆڵینەوە کەواتە ئەو ئەزموونەی کە هەیانە ئەتوانن بەهێزی بکەن وە بوارێکی تازەی لێکۆڵینەوە بدۆزیتەوە
-ئەوداواکارانەی کە دوورکەوتونەتەوە لە بواری لێکۆڵینەوە بەهۆی ( ماوەی دایکایەتی – نەخۆشی درێژ خایەن – کار)ئەوا ئەتوانن داواکاری پێشکەشبکەن وە ڕەجاوی داواکاریەکەیان دەکرێت
تایبەتمەندی سکۆلەرشیپەکە
-ئەم سکۆلەرشیپە بۆ ئەوداواکارانە دەگونجێ کەلەسەرەتای قۆناغی بڵاوکردنەوەی لێکۆڵینەوەکانیانن وە هەلی ئەوەیان هەیە کە ئەزموونی لێکۆڵینەوەیان بکەن بە ڕاهێنان و لێکۆڵینەوەی ئاست بەرز لەبواری تەندروستی کۆمەڵ و بابەتەگرنگەکانی پزیشکی وە ئەم دووبابەتە بوارێکی فراوانی کێشەکانی تەندروستی دەگرێتەوە وە هەرواهە بڵاوبونەوەی پەتاش لەخۆدەگرێ
-ژمارەی کورسیەکان دیاری نەکراوە
-ماوەی پڕۆگرامەکە ئەم پڕۆگرامە بۆماوەی ٣ ساڵە بەڵام لەوانەیە بگاتە ٤ساڵ بۆ ئەوانەی ئەیانەوێ کۆرسی ماجستێر یان دبلۆم وەربگرن
-پڕۆگرامەکە چی لەخۆدەگرێت:
-موچەی بنەرەتی (هەژماردەکرێ بەپێی ئەوڕێکخراوەی کە پشتگیریت دەکات )
-لابردنی تێچوونی تاکەکەس
-تێچووی بەڕیوەبردنی لێکۆڵینەوە پشتگیری
-کرێی خویندن
ناونیشان: سلێمانی ،فلکەی خاڵەحاجی ، تەنیشت ئامادەیی رەنگینی کچان ،تەلاری سان ،نهۆمی١ شوقەی ژمارە ٢
ژمارەی پەیوەندی:
٠٥٣٣٢٩١٦٥١
٠٧٥٠١٥٠٥٠٩٤
٠٧٧٠١٥٠٥٠٩٤