بڕوانامەی ساختەی زمانی ئینگلیزی لە کوردستان

In هاوپۆلنه‌كراو

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت بەپێى دوایین ئامارى وەزارەت دواى ئەنجامدانى راستى و دروستى تایبەت بە بڕوانامەى توانستى زمانى ئینگلیزى دەرکەوتوە تا ئێستا (١٠٦) بڕوانامەى ساختە (تەزویر) پێشکەشکراون و، ڕێوشوێنى یاسایی و کارگێڕییان  بەرامبەر گیراوەتەبەر.

دواى دەرکردنى ڕێنمایى ژمارە (١)ى ساڵى (٢٠١٦)ى تایبەت بە وەرگرتنى نازناوى زانستى و ڕێنماییەکانى ژمارە (٤) و (٥)ى ساڵى (٢٠١٦)ى تایبەت بە خوێندنى باڵا/ ماستەرو دکتۆرا، کە تیایدا مەرجى توانستى زمانى ئینگلیزى نێودەوڵەتى (IELTS و TOEFL و PTE) وەک مەرجى پێش دەستپێکردنى خوێندنى ئەکادیمى ماستەر و دکتۆرا و وەرگرتنى نازناوى زانستى داندرا، ژمارەیەکى بەرچاو لە کاندیدان و قوتابیان و خوێندکاران و خوازیارانى وەرگرتنى نازناوى زانستى بڕوانامەى توانستى زمانى ئینگلیزى نێودەوڵەتى وەک(IELTS وTOEFL و PTE) پێشکەش بە وەزارەت و زانکۆکان کردبو بەمەبەستى دەستپێکردن بە خوێندنى ئەکادیمى و، وەرگرتنى نازناوى زانستى.

لەو چوارچێوەیەدا و، دواى ئەنجامدانى ڕاست و دروستى (صحة صدور) بەهەماهەنگى لەگەڵ لایەنى پەیوەندیدار بۆ ئەو بڕوانامانەى پێشکەش بە وەزارەت و زانکۆکان کرابوون،  دەرکەوت ژمارەیەک لە بڕوانامەکان ساختەو (تەزویر)ن.

بۆ ئەوەش بەپێى دوایین ئامارى وەزارەت بڕوانامە ساختە (تەزویر)کان بریتییە لە (١٠٦) بڕوانامەى توانستى زمانى ئینگلیزى، کە بەم شێوەیەیە: لە زانکۆى سەڵاحەددین/هه‌ولێر (٢٦) بڕوانامەى ساختە و، لە زانکۆى سلێمانى (٤٨) بڕوانامەى ساختە و، لە زانکۆ هەڵەبجە (١٢) بڕوانامەى ساختە و، لە زانکۆى گەرمیان (٥) بڕوانامەى ساختە و، لە زانکۆى دهۆک (٤) بڕوانامەى ساختە و، لە زانکۆى زاخۆ (٣) بڕوانامەى ساختە و، لە زانکۆى هەولێرى پزیشکى (٢) بڕوانامەى ساختە و، لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى دهۆک (٢) بڕوانامەى ساختە و، لە زانکۆى کۆیە (١) بڕوانامەى ساختە و، لە زانکۆى سۆران (١) بڕوانامەى ساختە و، لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر (١) بڕوانامەى ساختە و، لە زانکۆى ڕاپەڕین (١) بڕوانامەى ساختە (تەزویر) پێشکەشکرابون.

 لە ئێستاشدا فەرمانى زانکۆیى وەرگرتن لە خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆرا و وەرگرتنى نازناوى زانستى ناوبراوان هەڵوەشاوەتەوە و ڕێوشوێنى یاسایى و کارگێڕى بەرامبەریان گیراوەتەبەر و بەرپرسیاریەتى یاساییان کەوتۆتە ئەستۆ.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژنەوەى زانستى سوپاس سەرجەم زانکۆکانى کوردستان دەکات بۆ هاوکارییەکانی وەزارەت لەم پرۆسە گرنگەدا، هەروەک هانى کاندیدانى ماستەرو دکتۆرا و خوازیارانى نازناوى زانستیش دەدات، خۆیان بەدور بگرن لە بەدەستهێنانى بڕوانامە ساختە، چونکە وەزارەت و زانکۆکان بەردەوامن لەڕێگەى لێژنەى تایبەتەوە بۆ پێداچونەوە و ئەنجامدانى ڕاستى و دروستى (صحة صدور) بۆ سەرجەم ئەو بڕوانامانەى پێشکەش کراون و، ئەوانەشى لە داهاتودا پێشکەش دەکرێن.

لە کۆتایشدا وەزارەتەکەمان داوا لە سەرجەم خەمخۆرانى بوارى ئەکادیمى لە کوردستان دەکات لە کاتى هەبونى هەر زانیارییەک لەبارەى بڕوانامەى ساختەى زمان یان هەر بڕوانامە و، بابەتێکى دیکەى پەیوەست بە خوێندنى باڵاى کوردستان کە جێگەى گومان بێت، ئاگادارى وەزارەت و زانکۆکان بکەن بەمەبەستى بەدواداچون، هەروەها داواش لە دەسەڵاتى دادوەرى و دەزگا پەیوەندیدارەکان دەکات هاوکارو هەمانگ بن بۆ دۆزینەوەى سەرچاوەى دروستکردنى ئەم بڕوانامە ساختە و تەزویرانە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى/١٤/١/٢٠١٩

-وەرگیراوە لە سایتی وەزارەتی خوێندنی باڵا

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

فۆرمی دامەزراندنی بەشە پزیشکیەکان

-وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرچوانی كۆلێژو پەیمانگا پزیشكی و تەندروستیەكانی هەرێم دادەمەزرێنێت. -دەرچوانی ساڵی (2022_2023) دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربكەن. 🔹وەزارەتی تەندروستی عێراق,

Read More...

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu