خوێندن لە وڵاتی ئیتاڵیا

In ئۆڤەری خوێندن, ئیتالیا, خوێــنــدن, خوێندن, زەمالە, سلایدەر

 

زانکۆی(Sapienza)لە رۆما هەلێکی گەورەی هەیە بۆتۆ.زانکۆکەمان بە شانازیەوە  بودجەی لێکۆڵینەوەی قوتابیە نێودەڵەتیەکان رادەگەیەنێت بۆ ساڵی خوێندنی ئەکادیمی 2021-2022

خوێندکارانی ئارەزوو مەند لە لێکۆڵینەوەی زانستی و خوازیاری خوێندنی ماستەر لە زانکۆی (Sapienza)لە رۆما دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن و سوودمەند بن لەم هەلە.

زانکۆی (Sapienza)زانکۆیەکی گشتیە دەکەوێتە رۆما و یارمەتی گەشەکردنی زانیاری دەدات لەکۆمەلگا ولە رێگەی توێژینەوەی زانستی و فێرکاری نوێ .

ئەم زانکۆیە بە یەکێک لە زانکۆ باشەکانی ئیتالیا هەژمار دەکرێت لە روی کواڵیتی توێژینەوەکانی هەروەها خاوەنی تۆرێکی فراوانە لە رێکەوتننامە لەگەل زانکۆکانی جیهان.خوێندکاران لێرە چێژ لە چەندەها هەلی نێودەڵتی دەبینن هەروەها  دووهێندەبونی نمرەکان و سکۆلارشیپ لە دەرەوە و راهێنان لە وڵاتە ئەورپی و غەیرە ئەوروپیەکان ،دکتۆرای نێودەڵەتی ،چەندەها چالاکی کلتوری و کۆمەڵایەتی .

 

 

 

دەربارەی سکۆلەرشیپ

کۆتا وادە بۆپێشکەش کردنی داواکاری:31/5/2021

ناوی زانکۆ:University of Sapienza

بەش:دیارینەکراوە

ئاستی خوێندن:ماستەر

بری ئەو پارەیەی دابین دەکرێت بۆ خوێندکار :2.821 €

ژمارەی کورسی:دیارینەکراو

جۆری قبول:ئۆنلاین

هەموو خوێندکارانی جیهان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن

شوێنی خوێندن :ئیتالیا

داواکاری

وڵاتانی رێپێدراو:خويندکارانی هەموو وڵاتان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن

بابەتی رێپێدراو:هەل دراوە بە هەموو بابەتێکی پرۆگرامی  ماستەر لە زانکۆیSapienza

ئەو خوێندکارانەی ناویان تۆمار کراوە لە هەر ساڵێکی خوێندن بۆ ماستەر ناویان ئەژمار کراوە بۆ ئەم داواکاریە

پێویستە خوێندکار (کۆپی پاسپۆرت و وێنەیەک- بروانامە – سیڤی – نامەی هاندان)هەبێت

پێویستە خوێندکار 12 ساڵ خوێندبێتی و 3 ساڵ بەکالۆرێۆسی تەواو کردبێت لە بابەتی پەیوەست

داواکاری زمان

پێویستە خوێندکار نمرەی تاقیکردنەوەی (IELTS-TOEFL)پێشکەش بکات،کە پشتگیریدەکات  لە قسەکردن ونوسین و گوێگرتن لە زمانی ئینگلیزی .کەمترین ئاستی دەبێت (B2)بێت

سوود

خوێندکار نزیکەی 2.821€ پێ دەگات لەلایەن زانکۆوە بۆ پشتگیری لە خوێندنی ماستەرەکەی.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

فۆرمی دامەزراندنی بەشە پزیشکیەکان

-وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرچوانی كۆلێژو پەیمانگا پزیشكی و تەندروستیەكانی هەرێم دادەمەزرێنێت. -دەرچوانی ساڵی (2022_2023) دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربكەن. 🔹وەزارەتی تەندروستی عێراق,

Read More...

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu