ڕێکخراوی سویدی KTH خۆشحاڵە بە پێدان و ئامادە کردنی کۆمەڵێک زەمالەی خوێندن بۆ ئارەزو مەندان و خوازیارانی خوێندن لە وڵاتی سوید بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢
ناوی زەمالە : زەمالەی خوێندنی POST-DOC ڕێکخراوی تەکنیکی KTH ی سویدی
وڵاتی پێدەری زەمالە : سوید
ناوی ڕێکخراوی پێدەری زەمالە : KTH royal institute of technology
ئەو بەشانەی کە لە زەمالەکەدا هەن :
– سیستەمی زانیاری
– فێرکاری – ئۆتۆمبێل
– ئەندازیاری سیستەمی کۆنترۆڵ
ئاستی خوێندن : POST-DOC
ئامانجی زەمالە : ئامانج لە پێدانی ئەم زەمالەی خوێندنە هاوکاری کردن و پشتیوان کردنی خوێندکاران و لێکۆلەرانی نێودەوڵەتییی بۆ گەیشتن بە ئامانجی خوێندن و لێکۆڵینەوەکانیان و بەدەست هێنانی ئاستێکی بەرزی ئەکادیممە لە و بوارانەی کە لە زەمالەکەدا ناویان هاتووە .
پێداویتسی و هەلومەرجی زەمالە :
١-هەڵگری بڕوانامەی PHD بیت لە زانستی کۆمپیتەر یان لەو بەشانەی کە لە زەمالەکەدا ناویان هاتووە .
٢- هەڵگری بڕوانامەی ئایلتس ی زمانی ئنگلیزی بێت بە نمرەی ( ٦.٥)
٣- – ریسێرچ و پرۆپۆزاڵ .
٤- پشتگیری نامە
٥- نامەیەک کە تیایدا نوسرابیت کە خوێندکار خولیا و ئارەزوی هەیە بۆ خوێندن .
٦- سی ڤی .
٧- نامەی قبوڵی زانکۆ
٨- وێنەی کەسێتی .
٩- پاسپۆرت .
١٠- ئەزمونێکی زۆری هەبێت لە لایەنی کەم لە یەکێک لە بوارەکانی ، ئاساێشی کۆمپیتەر ، سیستەمی کۆنترۆڵ ، سیگناڵ و سیستەمەکان ، تۆڕی هەواڵگری ، تیۆری زانیاری و سیستەمی بێ سیم .
ئەو وڵاتانەی کە دەتوانن لە زەمالەکەدا بەشدارببن :
هەمو وڵاتان .
نرخی زەمالە : موچەی مانگانە .
ماوەی زەمالە : ١-٢ ساڵ .
کۆتا مۆڵەت بۆ ناوتۆمار کردن :
٢٨-٥-٢٠٢١