هەنگاوێکی نوێ لە ژیانی کرداریتدا بنێ لە رێی بەشداری کردن لە زەمالە زانکۆی (manitoba) بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 کە بەر دەستە بۆ هەموو خوێندکاران لە هەر کوێیەکی دونیا .
ئەم پرۆگرامە پشگیری ئەو خوێندکارانە دەکات کە خوازیارن لە زانکۆیەکی ئەکادیمی باش بخوێنن و پێویستیان بە هاوکاری مادیە.
زانکۆی (manitoba) بە یەکێک لە باشترین زانکۆکانی کەنەدا هەژمار دەکرێت ،کۆمەلی پرۆگرامی جیاوازتان پێشکەش دەکات،کە پێکدێت لە 27 بەشی ئەکادیمی.زانکۆ بواری هامەچەشن
زانکۆ رێگەی جیاواز دابین دەکات بۆ خوێندکار بۆ پێشکەوتنی کار و خولیای خوێندکار و گەشەکردنی تواناکانی خوێندکار .
دەربارەی سکۆلەرشیپ
کۆتا وادە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری:1/9/2021
ناوی زانکۆ:university of manitoba
ئاستی خوێندن:بەکالۆریۆس
بەش:دیارینەکراو
بری ئەو پارەیەی دابین دەکرێت بۆ خوێندکار:000 240 دۆلار
جۆری قبول:ئۆنلاین
هەموو خوێندکاران دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن
شوێنی خوێندن :کەنەدا
داواکاری
خوێندکار پێویستە ناوی تۆمار کردبێت و بەلایەنی کەمەوە 60٪ کۆرسی خوێندنی تەواو کردبێت.
پێویستە خوێندکار بەلایەنی کەمەوە 2.0 هەبێت لە تاقیکردنەوەی G.P.A . پێشکەشکار دەبێت تێکرای نمرەکانی دواناوەندی 70٪ بێت یان زیاتر.
خوێندکاری بیانی لە سالی یەکەمی خوێندنی دواناوەندی ناتوانن ناوتۆمار بکەن.
فایلە پێویستەکان :سی ڤی – کۆپی بروانامەی دواناوەندی-کورتەیەک لەسەر خۆی
داواکاری زمان
ئەگەر خوێندکار خوێندنی خۆی بە زمانی ئینگلیزی نەبو دەبێت بەلگەی پشتگیری زمانی ئینگلیزی پێبێت.
سوود
ساڵانە بری 000 240 $ دابینکراوە بۆ خوێندکارانی سەرکەوتوو کە دابەش دەکرێت بەسەریانا بەپێی پێویستی خوێندکارەکە .