زەمالەی خوێندن PHD زانکۆی لیدن لە هۆڵەندا
زانکۆی لیدن لە هۆڵەندا خۆشحاڵە بە پێدانی زەمالەی خوێندن بۆ ئاستی PHD بۆ ئارەزو مەندانی خوێندن لەم وڵاتە بۆ ساڵی ٢٠٢١-٢٠٢٢ .
ناساندنی زانکۆی لیدن : کۆنترین زانکۆی هۆڵەندایە لەشارێک بە ناوی لیدن ،ئەم زانکۆیە لە ساڵی ١٥٧٥ میلادی بە دەستی ویلیەمی یەکەمی ئۆرانج بنیاد نرا . ئەم زانکۆیە خاوەنی ٦ کۆلێج و ٥٠ بەش و زیتر لە ١٥٠ خولی فێرکاری بوە . لە پلە بەندی زانکۆکانی شەنگەهای لە ساڵی ٢٠١٠ ئەم زانکۆیە پلەی حەفتایەمی لە جیهاندا بەدەست هێناوە .
ناوی بۆرسیە :زەمالەی خوێندن PHD لە زانکۆی لیدن .
ئاستی خوێندن : PHD
ئەو بەشانەی کە لە زەمالەکەدا هەیە :
١-کۆمەڵناسی
٢-پەیوەندی نێودەوڵەتی
٣-تیۆری کۆمەڵایەتی
٤-کاری کۆمەڵایەتی
ئامانجی بۆرسیە :
هاوکاری ئارەزو مەندانی خوێندن و خوێندکارە لێهاتوەکان لە ڕێگەی گەیشتن بە ئارەزو و ئامانژەکانیاین .
مەرج و بەڵگەنامەی پێویست :
١-هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لەو بەشانەی کە لە زەمالەکەدا ناویان هاتوە .
٢- هەبونی شارەزایی و لێهاتوی لە زمانی ئنگلیزی و هەڵگری بڕوانامەی ئایلتس بە نمرەی ( ٦.٥) .
٣- بەتوانا و لێهاتو بێت لە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی زانستی .
٤- هەبونی زانیاری بەرز لە بواری سیاسەتی قەومی ونەژادی ، مافی مرۆڤ ، جیاکاری .
٥- سی ڤی
٦- بڕوانامەی خوێندن و کۆ نمرەکانی .
٧- پشتگیری نامە .
٨- نامەیەک کە تیایدا نوسرابێت کە خوێندکار ئارەزوی هەیە لە خوێندن لەو بوارەدا .
٩ پرۆپۆزاڵ.
ئەو وڵاتانەی کە دەتوانن بەشدار ببن :
هەمو وڵاتان .
ماوەی بۆرسیە :
٤ ساڵ .
کۆتا مۆڵەت بۆ ناو تۆمار کردن :
١/٦/٢٠٢١