زانکۆی خەزەر لە وڵاتی ئازەر بایجان خۆشحاڵە بە پێدانی ژمارەیەک زەمالەی خوێندن لە ئاستەکانی بەکالۆریۆس، ماستەر ، دکتۆرا بۆ ئەو خوێندکارانەی ئارەزوومەندن لە باکۆ بخوێنن.
دەربارەی زەمالە:
ناو : زانکۆی خەزەری نێودەوڵەتی بۆ زەمالە
وڵاتی پێدەری زەمالە : ئازەر بایجان
شوێنی خویندن : زانکۆی خەزەر لە شاری باکو
ئاستەکانی خوێندن :
– بەکالۆریۆس
– ماستەر
– دکتۆرا
بەڵگەنامەی پێویست بۆ بواری بەکالۆریۆس:
-بڕوانامەی دیبلۆم و کۆی نمرەکان.
-خوێندکار دەبێت نامەیەک بنوسێت کە تیایدا روونی بکاتەوە کە ئارەزوومەندی خوێندنە لەو زانکۆیە.
-سی ڤی
-پاسپۆرت
-وێنەی کەسێتی
-پشکنینی تەندروستی
-بونی بروانامەی زمان لە کاتی هەبوندا ( ناچاری نییە بەڵام با هەبونی خاڵی لەسەرە )
-پێشکەش کردنی هەمو بەڵگە نامە و ڕێز لێنانێک ( ناچاری نییە )
بەڵگەنامەی پێویست بۆ بواری ماستەر :
-بڕوانامەی بەکالۆریۆس بەکۆ نمرەوە.
-سی ڤی
-دوو نامەی پشتگیری.
-پاسپۆرت
-وێنەی کەسێتی
– پشکنینی تەندروستی
-بونی بروانامەی زمان لە کاتی هەبوندا ( ناچاری نییە بەڵام با هەبونی خاڵی لەسەرە )
-پێشکەش کردنی هەمو بەڵگە نامە و ڕێز لێنانێک ( ناچاری نییە )
بەڵگەنامەی پێویست بۆ بواری دکتۆرا:
-بڕوانامەی ماستەر و کۆی نمرەکان
-پرۆپۆزاڵ
-دوو نامەی پشتگیری.
-سی ڤی
-پاسپۆرت
-وێنەی کەسێتی
-پشکنینی سەلامەتی
– هەبونی لێهاتویی لە نوسین و خوێندنەوە لە زمانی ئنگلیزی ( بونی بروانامەی زمانی ئنگلیزی ناچاری نیە بەڵام ئەو کەسانەی کە بڕوانامەی زمانیان هەیە ئمتیازێکی باشیان دەبێت )
-پێشکەش کردنی هەمو بەڵگە نامە و ڕێز لێنانێک ( ناچاری نییە )
تێبینی : هەمو بڕوانامەکان و بەڵگەنامەکان دەبێت بە شێوەیەکی فەرمی وەربگێڕدرێتە سەر زمانی ئنگلیزی.
هەل و مەرجی گشتی:
-هاوڵاتی هەمو وڵاتەکان دەتوانن لەم زەمالەیەدا بەشداری بکەن.
-ئەم زەمالەیە بەپێی چالاکی قوتابی هەمو ساڵێک درێژ دەکرێتەوە.
-ئەم پڕۆسەیە تەنها کرێی مانگانەی خوێندنی زانکۆ دەگریتەوە وە تێچوی گەشت و ژیان ناگرێتەوە.
-چاوپێکەوتن لەگەڵ وەرگەراوەکان لە ڕێگەی سکایپەوە ئەنجام دەدرێت.
پێوەرەکانی وەرگرتن:
هەبونی پێشینەی خوەندن و کۆنمرەی باش.
توانایی لە زمانی ئنگلیزی.
هەبونی ئارەزو وە پاڵنەرێکی زۆر لە خوێندن لە زانکۆی خەزەر.
هەبونی ورە و پەیوەندی کۆمەڵایەتی بەهێز.