زەمالەی خوێندن لە چین

In چین, خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

زانکۆی (Nottingham Ningbo) خۆشحاڵە بە دابینکردنی پرۆگرامی سکۆلەرشیپی بۆ دابینکردنی هەموو کرێی خوێندن بۆ خوێندکارە ئاست بەرزەکان . وە سکۆلەرشیپەکە کراوەیە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢

سکۆلەرشیپەکە دابینکراوە بۆ بەخشینی یارمەتی دارایی بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی کە دەیانەوێت لە پرۆگرامی ئاستی بەکالۆریۆس بخوێنن لە زانکۆ.

زانکۆی (Nottingham Ningbo) لە ساڵی ٢٠٠٤ دامەزراوە لە چین بۆ خوێندنی ئاستەکانی بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا لە بوارەکانی تەکنەلۆجیا و ژینگە و پەروەردە و یاسا.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ٣١/٠٥/٢٠٢١

-ناوی زانکۆ (University of Nottingham Ningbo China)

-سکۆلەرشیپ دەدرێت بە خوێندکارانی ئاستی بەکالۆریۆس.

-سکۆلەرشیپی فوول دابین کراوە بۆ خوێندکاران.

-سکۆلەرشیپ دەدرێت بە خوێندکارانی نێودەوڵەتی.

-خوێندن لە وڵاتی چین دەبێت.

– سکۆلەرشیپ دەدرێت بە خوێندکارانی ئاستی بەکالۆریۆس بۆ خوێندنی هەربوارێک کەلەزانکۆدا هەیە.

داواکاری

-خوێندکار دەبێت دانیشتووی دەرەوەی چین بێت.

-خوێندکار دەبێت کۆنمرەی (AAA)هەبێت بەپێی ستانداردی (A) یاخود کۆنمرەی ٣٦ واتا (AAAAAA) لە تاقیکردنەوەی (iGCSE)دا.

-خوێندکار بۆ ئەوەی بتوانێت سکۆلەرشیپ وەربگرێت دەبێت پێشەکی نامەی وەرگرتن لە زانکۆ وەربگرێت پاشان دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات بۆ وەرگرتن لە زانکۆ.

-خوێندکار دەبێت دوو نامەی سەرچاوە و راپۆرتی تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی و کۆپی پاسپۆرت و کۆپی ئەلکترۆنی وێنەی کەسێتی بە قیاسی وێنەی پاسپۆرت و سی ڤی و دەقی کەسی پێشکەش بە زانکۆ بکات.

-خوێندکار پێویستە هەموو داواکاریەکانی بۆ وەرگرتن لە زانکۆ جێبەجێ بکات.

داواکاری زمانی ئینگلیزی

خوێندکارەکان پێویستە داواکاریەکانی زمانی ئینگلیزی جێبەجێ بکەن بەپێی ئەو بوارەی کە تیایدا دەخوێنن.

سوود

زانکۆی(Nottingham Ningbo) لەچین بری ١٦٩٠٠ $ دابین دەکات بۆ هەرخوێندکارێک کە ئەمەش تێچووی هەموو خوێندنی ساڵی یەکەمی خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس دابین دەکات.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu