زەمالەی خوێندن لە کەنەدا

In بەریتانیا, خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر, کەنەدا

لەگەڵ ئامانجی دابینکردنی پاڵپشتی دارایی بۆ خوێندکارە شایستەکان ، زانکۆی (Waterloo) سکۆلەرشیپی (Ali Arts Entrepreneurship) دابین دەکات لەکەنەدا.

سکۆلەرشیپەکە دابین کراوە بۆ خوێندکارە کەنەدی و نێودەوڵەتیەکان بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆسی فوول تایم لە زانکۆ.

زانکۆی(Waterloo) پرۆگرامی ئەکادیمی دابین دەکات لەرێی شەش کۆلێژەوە وە دە کۆلێژی بنەرەتی .کە بەناوبانگ ترین دامەزراوەی پەروەردەییە و هەروەها گەورەترین پرۆگرامی خوێندنی دوای ئامادەیی لە جیهاندا بەرێوە دەبات.

زانکۆ هەل دەرەخسێنێت بۆ بەرەوپێشچوونی خوێندکار لەرێی راهێنانی سەرکردەییەوە وە رێکخستنی ۆرکشۆپی گەشەسەندن و راهێنان.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-دوا کات بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ١/١٠/٢٠٢٠

-سکۆلەرشیپ دەدرێت بە خوێندکارانی ئاستی بەکالۆریۆس.

-بری ٢،٥٠٠$ دەدرێت بە خوێندکار.

-ژمارەی کورسیەکانی سکۆلەرشیپ دیاری نەکراوە.

-سکۆلەرشیپ دەدرێت بە خوێندکارانی کەنەدا ونێودەوڵەتی.

-خوێندن لەوڵاتی کەنەدا دەبێت.

-سکۆلەرشیپ دابین کراوە بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس لە بوارەکانی (ژمێریاری ،ئابووری، زانستی ئادەمیزاد ناسی ،خوێندنی کلاسیکی ، هونەری پەیوەندی کردن، ئابووری، زمان وئەدەبی ئینگلیزی،خوێندنی فەرەنسی ،بازرگانی جیهانی ،مێژوو ،بازرگانی نێودەوڵەتی ،خوێندنی ئیتالی ،خوێندنی لیبرال ،میوزیک، ئاشتی ،فەلسەفە،زانستی سیاسی ،فیسۆلۆجی، خوێندنی ئاینی ،سیکۆلۆجی، خوێندنی شریعە)

داواکاری

-بۆ ئەوەی خوێندکار شیاو بێت بۆ وەرگرتنی ئەم سکۆلەرشیپە دەبێت لە ئاستی بەکالۆریۆس بخوێنێت بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١

-خوێندکار دەبێت دەقی نامەیەک بنوسێت کەبەلایەنی کەمەوە یەک لاپەرە بێت و ئەوە روون بکاتەوە کە بۆچی داواکاری پێشکەشی ئەم سکۆلەرشیپە کردووە.

-بۆ ئەوەی خوێندکار بتوانێت لەئاستی بەکالۆریۆس وەربگیرێت دەبێت داواکاریەکانی زانکۆ جێبەجێ بکات

داواکاری زمان

هەموو خوێندکارەکان دەبێت داواکاری زانکۆ بۆ زمانی ئینگلیزی جێ بەجێ بکەن و بروانامەی (IELTS)یان (TOEFL) هەبێت

سوود

هەموو ئەو خوێندکارە سەرکەوتوانەی سکۆلەرشیپ وەردەگرن بری ٢،٥٠٠$ یان پێدەدرێت.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

خوێندن لە بەریتانیا

-کۆمپانیای موکریان لە ئێستادا دەرفەتی خوێندن و وەرگرتنی ڤیزای بەریتانیا دەڕەخسێنێت. -ئەو فێرخوازانەی دەیانەوێت لە ئاستەکانی (بەکالۆریۆس-ماستەر-دکتۆرا) بخوێنن و بروانامەی

Read More...

فۆرمی دامەزراندنی بەشە پزیشکیەکان

-وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرچوانی كۆلێژو پەیمانگا پزیشكی و تەندروستیەكانی هەرێم دادەمەزرێنێت. -دەرچوانی ساڵی (2022_2023) دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربكەن. 🔹وەزارەتی تەندروستی عێراق,

Read More...

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu