کۆلێژی ( King’s College London )سکۆلەرشیپ دابین دەکات بۆ پاڵپستی دارایی بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی لە بریطانیا.
سکۆلەرشیپی ( King )بەبری ٢،٠٠٠ یۆرۆ بۆ زیاتر لە ١٠ خوێندکار بۆ سکۆلەرشیپی نێودەوڵەتی( King’s College London )لە لەندەن بۆ ساڵی ٢٠٢٠
( King’s College London )کۆلێژێکی لێکۆڵینەوەی گشتیە لە لەندەن لە بریطانیا وە کۆلێژێکی دروستکەرە لە زانکۆی( University of London ).
دەربارەی سکۆلەرشیپ
-کاتی کۆتایی پێشکەشکردنی داواکاری ١٩/٤/٢٠٢٠
– سکۆلەرشیپ دابین کراوە بۆ خوێندنی کۆرسی بنچینەیی.
– سکۆلەرشیپ بری ٢،٠٠٠ پاوەند بۆ خوێندکار دابین دەکات.
-ژمارەی کورسیەکان زیاتر لە ١٠ کورسیە.
– سکۆلەرشیپ دەدرێت بەخوێندکارانی نێودەوڵەتی.
-خوێندن لە بریطانیا دەبێت.
داواکاری
-خوێندکار دەبێت توانای خوێندنیان لەکۆرسەکانی دامەزراوەی نێودەوڵەتی (King)دا هەبێت.
-خوێندکار دەبێت داواکارییەکانی وەرگرتن بۆ ئەو کۆرسەی کەهەڵی بژاردووە بۆ خوێندن لە کۆرسەکانی دامەزراوەی نێودەوڵەتی (King)هەبێت.
-دەبێت خوێندکار بەشێوەیەکی یاسایی رێگەپێدراو بێت بۆ خوێندن لە بریطانیا.
-خوێندکار دەبێت ڤیدۆیەکی یەک دەقەیی دروست بکات وە بە زانکۆ رابگەیەنێت کە چی پالنەرێکی هەیە بۆ خوێندن لە زانکۆ،وە دەبێت ڤیدۆکە بنێرێت بۆ ئەندامانی زانکۆ.
ئاستی زمانی ئینگلیزی
بۆ ئاستی زمانی ئینگلیزی خوێندکارەکان لێیان داواکراوە کە بەپێی ئەو پرۆگرامەی کە داواکاری پێشکەش ئەکەن دەبێت ئاستی زمانی ئینگلیزییان بسەلمێنن وە ئەو ئاستەی کەداواکراوە بۆ هەرپرۆگرامێک دیاری کراوە لەلایەن ٥ گروپی سیستم، هەر گروپێک بەپێی ئاستێک زمانی ئینگلیزی داوادەکات.
-خوێندکار دەبێت نامەی قبولی وەرگرتبێت لە سکۆلەرشیپی ( King’s International Foundation)یان (King’s Extended International Foundation)بۆ ساڵی ٢٠٢٠
-خوێندکار دەبێت ڤیدۆیەکی ٦٠ چرکەی دروست بکات بە موبایل ئەوە روونبکاتەوە کە بۆچی داهاتووی لە (King)دەستپێدەکات