زەمالەی خوێندنی وەرزش

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

زانکۆی( Infrastructure University Kuala Lumpur)هانی خوێندکارانی دەرەکی دەدات بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ سکۆلەرشیپی (Sports Excellence)لە مالیزیا وە سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندکارانی مالیزیا وخوێندکارانی نێودەوڵەتی

سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندکارە سەرکەوتووەکان کە نوێنەرایەتی هەر هەرێم یان وڵاتێک بکەن لەهەر بوارێکی وەرزشدا بێت.

زانکۆی( Infrastructure University Kuala Lumpur)لە زانکۆ ئاست بەرزەکانی ( Kajang)لە مالیزیا هەموو ئەو پرۆگرامانەی کەلەلایەن زانکۆی (IUKL)دابینکراوە جێی رەزامەندی هەردوو حکومەتی مالیزیا وئاژانسی توانای مالیزیا.

زانکۆ خوێندنی کوالێتی و زخمەتگوزاری پرۆفیشناڵی باش لەبوارە جیاوازەکاندا دابین دەکات.هەروەها رێگای فێرکاری بۆ خوێندکارەکان دابین دەکات بۆ گەیشتن بە ئارەزوەکانیان لەگەڵ ئەزموونی پراکتیکی لەرێگەی چالاکی ساڵانە.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-ناوی زانکۆ ( Infrastructure University Kuala Lumpur)

– سکۆلەرشیپ دابینکراوە بۆ خوێندنی هەرئاستێک کەلەلایەن زانکۆوە دابین کراوە.

– سکۆلەرشیپ بری ٥٠٪ یان ١٠٠٪ ی کرێی خوێندن دابین دەکات بۆ خوێندکار بەپێی ئاستی خوێندکار.

-ژمارەی کورسیەکانی سکۆلەرشیپ دیاری نەکراوە.

– سکۆلەرشیپ دەدرێت بەخوێندکارانی نەتەوەیی ونێودەوڵەتی.

-خوێندن لەوڵاتی مالیزیایە.

– سکۆلەرشیپ دەدرێت بەوخوێندکارانەی کە ئاستی نێودەوڵەتییان هەیە لە ناوچە هەرێمییەکان یان لەئاستی نێودەوڵەتی.

داواکاری

-خوێندکار دەبێت وەرزشکار بێت وبەشداری پەۆگرامێکی فوول تایمی ٣-٤ ساڵی بکات.

-خوێندکار دەبێت بروانامەی (IC, SPM/UEC/O)هەبێت یاخود بروانامەیەکی هاوشێوەی ئەو.

-بروانامەی دەرچوونی لە خوێندنگا.

-بروانامەی ئامادەیی یان دیبلۆم.

-نامەی تەواوکردنی خوێندن.

-خوێندکارەکان دەبێت ئاستێکی ئەکادیمی زۆرباشیان هەبێت لەوەرزشدا لە هەرێمەکەی خۆیان یان لەئاستی نەتەوەیی.

داواکاری زمان

خوێندکارانی دەرەوەیی وڵاتی خۆیان پێویستە داواکاریەکانی زمانی ئینگلیزی ببینن بۆ ئەوەی بتوانن لەزانکۆدا بخوێنن.

سوود

– سکۆلەرشیپ بری ٥٠٪ یان ١٠٠٪ ی کرێی خوێندن دابین دەکات بۆ خوێندکار بەپێی ئاستی خوێندکاربۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١

کاتی کۆتایی پێشکەشکردنی داواکاری

هەموو پرۆگرامەکان لەمانگەکانی ٣و٦و١٠ دەکرێنەوە ، کاتی کۆتایی بۆ وەرگرتنی لەمانگی٣ دا ١/٣/٢٠٢٠

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu