زەمالەی خوێندن لە سەنگافورە

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر, سەنگافورە

سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ دابینکردنی کرێی خوێندن ،هەروەها دەتوانن زیانەکانی کەمبکەنەوە لەبەدەستهێنانی ئەو ئاستەی کەدەتەوێت ،لەبەرئەوە خوێندکار نابێت ئەم هەلە لەدەست بدات بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ سکۆلەرشیپی نێودەوڵەتی (SMU Dato’ Kho Hui Meng)لە سەنگافورە.

سکۆلەرشیپ دابیندەکرێت لەلایەن زانکۆی(Singapore Management ) ،پرۆگرامەکە کراوەیە بۆ ئەوکاندیدە ئاست بەرزەکان لەهەموو جیهانەوە کە دەیانەوێت ئاستی بەکالۆریۆس بخوێنن بۆ ساڵی ٢٠٢٠-٢٠٢١

زانکۆی(Singapore Management )دامەزراوەیەکی نێودەوڵەتی قازانج نەویستە پاڵپشتی پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی جیهانی دەکات .وە پرۆگرامەکانی بەکالۆریۆس وماجستێرو دکتۆرا لە زۆربەی بوارەکاندا پێشکەش

دەکات.

زانکۆ فێرکاری وهاندان لە چەندبوارێکی جیاواز و ئامۆژگاری دان بۆ پێشکەوتن لە بوارەکاندا.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتایی پێشکەشکردنی داواکاری ١٩/٣/٢٠٢٠

-ناوی زانکۆ(Singapore Management University)

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس.

-سکۆلەرشیپ بری ٨٧،٤٠٠$ دەبەخشێت بەخوێندکار.

-ژمارەی کورسیەکانی سکۆلەرشیپ دیاری نەکراوە.

-سکۆلەرشیپ دەدرێت بە خوێندکارانی هەموو نەتەوەکان.

-خوێندن لەوڵاتی سەنگافورە دەبێت.

-خوێندکارەکان دەتوانن سکۆلەرشیپ وەربگرن لەهەربوارێکدا کەلەلایەن زانکۆوە دابینکراوە بۆ خوێندن.

داواکاری

-خوێندکارەکان دەبێت داواکاری پێشکەش بکەن بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆسی فوول تایم وە دەبێت ئاستێکی ئەکادیمی بەرزی هەبێت وە ئاستی کوالێتی بەرز بەدەست بهێنن وە توانای کۆمەڵایەتییان بەرز بێت ،وە کوالێتی بەرێوبردنیان هەبێت وە توانای کۆمەڵایەتییان هەبێت.

-خوێندکارەکان لێیان داواکراوە کە نامەی پشتگیری و دەقێکی نوسراو لەسەرخۆیان پێشکەش بە زانکۆ بکەن.

-خوێندکار دەبێت داواکارییەکانی وەرگرتن لەزانکۆ جێبەجێ بکەن.

داواکاری زمان

خوێندکارەکان لێیان داواکراوە کە ئاستی خۆیان لەنوسین وگفتوگۆی زمانی ئینگلیزیدا بسەلمێنن.

سوود

 – سکۆلەرشیپ بری ٨٧،٤٠٠$ دەبەخشێت بەخوێندکار بۆ دابینکردنی کرێی خوێندن بۆ ماوەی ٤ساڵ بەردەوام دەبێت ،خوێندکارەکان هەروەها یارمەتی دارایی حکومەتی سەنگافورە وەردەگرن بۆ یامەتی خوێندنەکەیان.

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

زەمالەی خوێندن لە ئەڵمانیا

ئەم سکۆلەرشیپە دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا لە ئەڵمانیا -کێ دەتوانێ داواکاری پێشکەش بکات ؟ ئەو خوێندکارانە دەتوانن داواکاری پێشکەش

Read More...

زەمالەی خوێندن لە زانکۆی تاران

-زانکۆی تاران ساڵانە سکۆلەرشیپ بۆ ژمارەیەک خوێندکاری بەهرەمەند دابین دەکات و بری سکۆلەرشیپەکە دەگۆرێت ، داوکاری خوێندکار بۆ وەرگرتنی

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu