زەمالەی خوێندن لە بریطانیا

In بەریتانیا, خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

خوێندکارەکان داواکراون بۆ بوون بەبەشێک لە سکۆلەرشیپی نێودەوڵەتی (Dean excellence)ئاستی بەکالۆریۆس کەلەلایەن کۆلێژی بازرگانییەوە پاڵپشتی دەکرێت ،سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاست وپرۆگرامی بەکالۆریۆس بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١

پرۆگرامەکە بۆ خوێندکارە ئاست بەرزەکانە لەهەموو جیهانەوە وە بری ٢،٠٠٠ پاوەند وەک کرێی خوێندن دەدرێت بەخوێندکار بۆ هەرساڵێکی خوێندن

زانکۆ پاڵپشتی خوێندکارەکان دەکات بۆ گەیشتن بەئامانجەکانیان لەهەڵبژاردنی ئاستی پرۆگرامەکانیان وە فێربوونیکی گونجاوو نوێیان بۆ دابین دەکات کە خوێندکاران چێژ ببینن لەفێربوونی یەکەمیان.

Image result for strathclyde business school

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ٣/٥/٢٠٢٠

-ناوی زانکۆ(strathclyde businees school)

-سکۆلەرشیپ دابینکراوە بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس.

-سکۆلەرشیپ بری ٢،٠٠٠پاوەند بۆ خوێندکار دابین دەکات.

-ژمارەی کورسیەکانی سکۆلەرشیپ ٥کورسیە.

-سکۆلەرشیپ دەدرێت بەخوێندکارانی نێودەوڵەتی.

-خوێندن لەوڵاتی بریطانیا دەبێت.

-خوێندکارانی هەموو جیهان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.

-سکۆلەرشیپ دەدرێت بەخوێندکار بۆ خوێندن لەبوارەکانی (ژمێریاری ودارایی وئابووری وبەرێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان،بازارگەری ،زمانی مۆدێرن،بازرگانی ،ستراتیژی وبەرێوەبردنی نەخۆشخانە ،بەرێوەبردن)

Image result for strathclyde business school

داواکاری

-ئەوخوێندکارانەی  کەداوا پێشکەش دەکان بۆ کۆلێزی بازرگانی لەئاستی بەکالۆریۆس دەبێت خۆیان ئۆفەری خوێندنی فەرمی یان نافەرمی بۆ خوێندنی (بەکالۆریۆسی بازرگانی،بەکالۆریۆسی بازرگانی نێودەوڵەتی ،ماجستێری بازرگانی نێودەوڵەتی ،زمانی مۆدێرن )یان هەبێت.

-بۆ ئەوەی سکۆلەرشیپیان پێبدرێت دەبێت پێشتر ناویان لەزانکۆ تۆمارکردبێت پاشان دەتوانن داواکاری پێشکەشی وەرگرتنی سکۆلەرشیپ بکەن.

-خوێندکار دەبێت پاسپۆرت وناسنامەی باری شارستانی ونامەی قبوڵی خوێندن وبروانامەی ئاکادیمی و بروانامەی ئاست بەرزی پێشکەش بکەن.

داواکاری زمان

بۆ وەرگرتنیان لەزانکۆ خوێندکارەکان دەبێت داواکاریەکانی زمانی ئینگلیزی جێبەجێ بکەن.

سوود

بری ٢،٠٠٠پاوەند دەدرێت بەخوێندکارە سەرکەوتوەکان بۆ دابینکردنی کرێی خوێندن هەموو ساڵێک بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس.

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu