زەمالەی خوێندن لە بریطانیا

In بەریتانیا, خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

زانکۆی(Queen)خۆشحاڵە بەبەخشینی سکۆلەرشیپی (Vice-Chancellor)بۆ خوێندکارە بەهرەمەند وناوازەکان .پرۆگرامەکە بەردەستە بۆ خوێندکارانی ئاستی بەکالۆریۆس بۆساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١

دوو هەلی دابینکردنی هەموو کرێی خوێندن دەدرێت بەخوێندکارە ئاست بەرزەکان،بۆ پرۆگرامی هەموو ساڵەکان ،بۆ ماوەی ٤ ساڵ بەلایەنی زۆرەوە.

(Queen)خۆشحاڵە بە پێشوازی کردنی خوێندکاران لەهەموو جیهانەوە بۆ یارمەتی بۆگەیشتن بەوئاستەی بەرزەی کە دەیانەوێت ،خوێندنێکی جیهانی دابین دەکات هەروەها خوێندکارەکان رێکدەخات بۆ سەرکردایەتی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دا.

(Queen)یەکێکە لە باشترین وهاورێیانەترین زانکۆ نێوددەوڵەتیەکان لە ئەوروپا ،نێردراوەکانیان بۆ راهێنانی سەرکردەکانە لە بازرگانی ناوخۆیی ونێودەوڵەتی وە کۆمەڵایەتی لەرێی خوێندن ولێکۆڵینەوە.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ٩/٦/٢٠٢٠

-ناوی زانکۆ(Queen’s University Belfast)

– سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خویندنی ئاستی بەکالۆریۆس.

– سکۆلەرشیپ هەموو کرێی خوێندن دابین دەکات.

-ژمارەی کورسیەکانی سکۆلەرشیپ ٢ کورسیە.

– سکۆلەرشیپ دەدرێت بەخوێندکارانی نێودەوڵەتی.

-خوێندن لەوڵاتی بریطانیا دەبێت.

– سکۆلەرشیپ دەدریت بەخوێندکار بۆ خویندن لەوبوارانەی کەلەلایەن زانکۆوە دابین کراوە.

داواکاری

-خوێندکارەکان دەبێت ئۆفەری خوێندنی فوول تایمی ئاستی بەکالۆرۆسیان وەرگرتبێت کەلە مانگی ٩/٢٠٢٠دا دەستبکەن بەخوێندن کەمپی زانکۆوە خوێندکار دەبێت هەر داواکاریەکی ئەکادیمی و زمان هەبێت دەبێت جێبەجێی بکەن.

-خوێندکار دەبێت دەستنیشان بکرێت وەک خوێندکاری نێودەوڵەتی بۆ مەبەستی دابینکردنی کرێی خوێندن بۆ ئەوەی بتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ خویندن.

-خوێندکار پێش ئەوەی داواکاری پێشکەش بکات بۆ سکۆلەرشیپ دبێت داواکاری پێشکەش بکات بۆوەرگرتنی لەزانکۆ وە ئۆفەر وەربگرێت.

-خوێندکار بۆ وەرگرتن دەبێت داواکاریە ئەکادیمیەکانی زانکۆ جێبەجێ بکات.

داواکاری زمان

خوێندکار کاتێک دەروات بۆ خوێندن لەزانکۆی(Queen) دەبێت داواکاریەکانی زانکۆ بۆ زمانی ئینگلیزی جێبەجێ بکات.

سوود

سکۆلەرشیپ هەموو کرێی خوێندن دابین دەکات بۆ هەموو ساڵێک و کە بەلایەنی زۆرەوە ٤ساڵە.

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu