زەمالەی خوێندن لە تورکیا

In تورکیا, خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

حکومەتی تورکیا نزیکەی ٥٠٠٠ سکۆلەرشیپ هەمووساڵێک بۆ خوێندکاران لەهەموو جیهانەوە بۆ خوێندنی ئاستەکانی بەکالۆریۆس وماجستێرو دکتۆرا وخوێندنی لێکۆڵینەوە لەتورکیا .ئەم پرۆگرامی سکۆلەرشیپە یەکێکە لە گرنگترین سکۆلەرشیپەکان بۆخوێندکارەکان کە گەورەترین قازانج وئاسانکاری دابین دەکات بۆ خوێندکار وەک بەشەناوخۆیی وکرێی خوێندن وتکتی تەیارە

سوودەکان

سکۆلەرشیپی فولی کرێی خوێندن دابین کراوە بۆ خوێندکار وە ئەمانەی خوارەوە لەئەستۆدەگرێت:

-مووچەی مانگانە بەبری ٧٠٠لیرە و بۆ خوێندکارانی بەکالۆریۆس و٩٥٠ لیرە بۆ خوێندکارانی ماجستێرو١٤٠٠ لیرە بۆ دکتۆرا ٣٠٠٠ لیرە بۆ سکۆلەرشیپی لێکۆڵینەوە

-بەشەناوخۆیی (ئەوخوێندکارانەی کە دەیانەوێت لەدەرەوەیی بەشەناوخۆیی بمێننەوە دەبێت خۆیان کرێ دابین بکەن)

-یەک ساڵ کۆرسی خۆرایی زمانی تورکی لەگەڵ بەشەناوخۆیی

-یەکەم کرێی گەشت کردن بۆ تورکیا

-بیمەی تەندروستی

-هەموو کرێی خوێندن

-زانکۆ وپرۆگرامەکەیان

داواکاری

-خوێندکارەکان دەبێت دانیشتووی دەرەوەی تورکیا بن و خوێندکارانی عێراق دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتن

-تەندروستی باش بێت

داواکاری تەمەن

-بەکالۆریۆس: خوێندکار دەبێت تەمەنی خوار ٢١ ساڵ بێت(لە ١/١/١٩٩٩ زووتر لەدایک نەبوبێت)

-ماجستێر: خوێندکار دەبێت تەمەنی خوار٣٠ساڵ بێت(لە ١/١/١٩٩٠ زووتر لەدایک نەبوبێت)

– دکتۆرا : خوێندکار دەبێت تەمەنی خوار٤٥ساڵ بێت(لە ١/١/١٩٧٥ زووتر لەدایک نەبوبێت)

دیاریکردنی ئاستی ئەکادیمی

-خوێندکارانی ئاستی بەکالۆریۆس دەبێت کۆنمرەی ٧٠ ی هەبێت لە ١٠٠ لەخوێندنی ئامادەیی

-خوێندکارانی ئاستی ماجستێرودکتۆرا دەبێت کۆنمرەی ٧٥ ی هەبێت لە ١٠٠

-زانستی پزشکی ودانسازی ودەرماسازی بۆ ئاستی بەکالۆریۆس پێویستە نمرەی ٩٠٪یان هەبێت وە نمرەیەکی بەرزیان هەبێت لە (بیرکاری ،کیمیا ،بایۆلۆجی)

-ئەوخوێندکارانەی کە خوێندنی ئامادەییان لە تورکیا تەواوکردووە ناتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی ئەم سکۆلەرشیپە

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی دەستپێکردنی پێشکەشکردنی داواکاری ١٠/١/٢٠٢٠

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ٢٠/٢/٢٠٢٠

-شوێن :تورکیا

-ژمارەی دامەزراوە:١١٢

-ژمارەی سکۆلەرشیپ :٥٠٠٠

-جۆری سکۆلەرشیپ : هەموو کرێی خوێندن

-چاوپێکەوتن :مانگی ٣-٥ /٢٠٢٠

-راگەیاندنی ئەنجامەکان: مانگی ٦/٢٠٢٠

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

زەمالەی خوێندن لە ئیمارات

بۆ بەرز نرخاندنی کارەکانی خوێندکاران و سەرکەوتنیان لە خوێندندا زانکۆی خەلیفە سکۆلەرشیپی نێودەوڵەتی بۆ خوێندکارانی ساڵی ٢٠٢١-٢٠٢٢ هەلی وەرگرتنی سکۆلەرشیپ

Read More...

زەمالەی خوێندنی پزیشکی

کۆلێژی پزیشکی (Penang)خۆشحاڵە بە دابینکردنی سکۆلەرشیپی پرۆگرامی (RCSI & UCD Dublin) بۆ خوێندکارانی ئاستی بەکالۆریۆس لە مالیزیا ، دوو

Read More...

زەمالەی خوێندن لە وڵاتی یابان

سکۆلەرشیپی (Yamaoka Kenichi Memorial) یەکەم هەنگاوە بەرەو ئامانجی خوێندنی باڵا بۆ خوێندکاران ، زانکۆی(Keio) پرۆگرامی سکۆلەرشیپ دابین دەکات بۆ

Read More...

لێدوانت بنووسە:

ئیمەیڵەکەت ناتوانرێت بڵاوبکرێتەوە

Mobile Sliding Menu