ئایا ئارەزوو دەکەیت کەلە کەنەدا بخوێنیت ؟ ئەگەر وەڵامەکەت بەڵێیە ،ئەوا دەتوانیت داواکاری پێشکەشی وەرگرتنی سکۆلەرشیپ بکەیت کە لەلایەن زانکۆی (alberta)ەوە دابین کراوە.
ئەم سکۆلەرشیپە سەرکەوتوە بەردەستە بۆ خوێندکارانی نێودەولەتی کە دەیانەوێت لە ئاستی خوێندنی باڵا بخوێنن لە زانکۆی ئەلبێرتا.
زانکۆ پاڵپشتی وخزمەتگوزاری دابین دەکات بۆ خوێندکارەکان ،وە پرۆگرامی خویندنی باڵا و بەرێوەبردنی ژمارەیەکی گەورە لە سکۆلەرشیپ وە نزیکەی ٤٠٠ سکۆلەرشیپ دابین دەکات بۆ خوێندکار لە ١٨ کۆلێژدا.
دەربارەی سکۆلەرشیپ
-ناوی زانکۆ(alberta)
– سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی ماجستێر ودکتۆرا.
– سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی.
-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ١٦/١/٢٠٢٠
-خوێندن لە وڵاتی کەنەدایە.
داواکاری
-خوێندکارەکان پێویستە دانیشتووی کەنەدا بن یاخود خوێندکاری نێودەوڵەتی بن.
-خوێندکارەکان دەبێت بیانەوێت لە ئەلبێرتا بژین.
-خوێندکار دەبێت تێکرای کۆنمرەی ٣.٥یان هەبێت لە تاقیکردنەوەی (GPA).
-خویندکار دەبێت ناویان تۆمار بکەن لەزانکۆ بۆ کۆرسی خوێندنی زستانی ٢٠٢٠
سوود
زانکۆ بری ١٢،٠٠$ دابین دەکات بۆ خوێندکار.