خوێندکارەکان بانگێشت کراون بۆ پرۆگرامی سکۆلەرشیپی (Tampere)کە دابین کراوە لەلایەن زانکۆی (Tampere)،ئەم هەلانە بەردەستن بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی بۆ خوێندنی پرۆگرامی ماجستێر.
پرۆگرامی سکۆلەرشیپی زانکۆی(Tampere) دابین کراوە بۆ ئەوخوێندکارانەی کەلێیان داواکراوە کرێی خوێندن بدەن بۆ خوێندنی ئاستی ماجستێر کە بەزمانی ئینگلیزییە.
زانکۆی(Tampere) یەکێکە لەزانکۆزۆربەناوبانگەکانی فینلەندا ،بەگشتی هەموو بوارەنێودەوڵەتیە بەرچاوەکانی خوێندنی تێدایە،وە کاردەکات بۆ ناونیشانی سەرەکی کۆمەڵگا وە بۆ دروستکردنی هەلی تازە.
دەربارەی سکۆلەرشیپ
-ناوی زانکۆ(University of Tampere)
-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی پرۆگرامی ئاستی ماجستێر.
-ژمارەی کورسیەکانی سکۆلەرشیپ دیاری نەکراوە.
-خوێندن لە فینلەندا دەبێت.
-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ١٥/١/٢٠٢٠
-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ ئەوخوێندکارانەی کە دانیشتووی (EU/EEA) نین.
-خوێندکار دەبێت بروانامەی ساڵانی خوێندنی پێشتریان هەبێت.
-سکۆلەرشیپ دەدرێت بۆ خوێندن لەوبوارانەی کەلەلایەن زانکۆوە دابین کراوە.
داواکاری
-خوێندکارەکان دەبێت ناوتۆمار بکەن لەزانکۆ پاشان دەتوانن داواکاری پێشکەشی سکۆلەرشیپ بکەن.
-خوێندکار دەبێت سیڤی ونامەی پشتگیری بنێرێت بۆ زانکۆ.
داواکاری زمان
خوێندکارەکان پێویستە ئاستی بەکالۆریۆس تەواو بکەن لەبوارە هاوشێوەیەدا کە خوێندویەتی وە زانکۆ ئەم بروانامەی خوارەوە قبول دەکات بۆ وەرگرتنی سکلەرشیپ.
١-بروانامەی (IELTS) بەنمرەی ٦.٥ وە نابێت هیج نمرەیەکی لە ٥.٥ کەمتر بێت
٢-بروانامەی (PTE)
سوود
-زانکۆی (Tampere)بری ٧٠٠٠یۆرۆ دەدات بەو خوێندکارانەی کە سکۆلەرشیپ وەردەگرن وە تەواوی کرێی خوێندنیان بۆ دابین دەکات.
-زانکۆی (Tampere) هەموو کرێی خوێندن لە ئەستۆ دەگرێت.
-سکۆلەرشیپی (Early bird) بری ٥٠٪ ی کرێی خوێندن بۆ هەموو خوێندکارەکان دابین دەکات.