زەمالەی خوێندن لە کەنەدا

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر, کەنەدا

لەگەڵ ئامانجی بۆ راکێشانی خوێندکارە ئاست بەرزەکان زانکۆی ( St. Thomas) سکۆلەرشیپ رادەگەیەنێت بۆ کاندیدە سەرکەوتووەکان وە خوێندکارە نێودەوڵەتییەکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١

سکۆلەرشیپ دابین کراوە بۆ خەڵاتکردنی خوێبکارانی ساڵی یەکەم کە ئاستێکی ئەکادیمی بەرزیان بەدەست هێناوە وە ئەیانەوێت ئاستی بەکالۆریۆس بخوێنن لە زانکۆ.

زانکۆی (St. Thomas)ژمارەیەکی بێهاوتا پرۆگرام پێشکەش دەکات وە زانکۆیەکە بۆ خوێندکارە دەرچوەکان بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس لە بواری ئەدەبی دا (مرۆڤایەتی وزانستی کۆمەڵایەتی) وە خوێندن وکاری کۆمەڵایەتی بۆ نزیکەی ١٩٠٠ خوێندکار دابین دەکات.

زانکۆی راهێنان دابین دەکات کە پەیوەست بێت بە بوار وکارو توانای خوێندکارەکان ،هەل دەستەبەر دەکات بۆ لێکۆڵینەوە و بنیادنانی توانای خوێندکار.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داوکاری ١/٣/٢٠١٩یە.

-ناوی دامەزراوە (St. Thomas University).

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس.

-سکۆلەرشیپ بری ٩٠٠٠$ بۆ ٧٥٠٠٠$ دەبەخشێت بە خوێندکار.

-ژمارەی کورسیەکانی سکۆلەرشیپ ٤ کورسیە.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندکارانی کەنەدی ونێودەڵەتی لە هەموو جیهانەوە.

-خویندن لە وڵاتی کەنەدا دەبێت.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس لە هەموو بوارەکاندا کەلەلایەن زانکۆوە دابین کراوە

داواکاری

-خوێندکارەکان بۆ ئەوەی بتوانن داواکاری پێشکەش بکەن دەبێت بەلایەنی کەمەوە نمرەی ٩٠٪ یان هەبێت ، پێدانی سکۆلەرشیپ ویارمەتی دارایی بەندە لەسەر نمرەی پۆلی ١٢ی خوێندکار و ئاستی قورسیەکەی ،وە ئاستی خوێندکار لە ریزبەندی پۆلەکەی ، نمرەی پۆلی ١١.

-سکۆلەرشیپی (St. Thomas) کراوەیە بۆ ئەوخوێندکارانەی کە پێویستیان بە یارمەتی زانکۆ هەیە لەیەکەم جاردا وە خوێندکارەکان کە پیویستە فۆرمی وەرگرتنی یارمەتی دارایی پربکەنەوە لەگەڵ فۆرمی پێشکەشکردنی داواکارییەکەی خۆیان.

-خوێندکار دەبێت نامەیەک کە یەک یان دوو لاپەرە بیت بنوسیت و ئەوە روون بکاتەوە کە بۆچی کاندیدێکی بەهێزە بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ ، وە دەبێت چالاکیەکانی خۆی لە خوێندنی ئامادەییدا دەربخات ، هەرکارێک کە کردوویەتی وە ئەو نمرانەی بەدەستی هێناوە پێشکەشی زانکۆی بکات.

-هەموو خوێندکارەکان پێویستە داواکاری زمانی ئینگلیزی جێ بەجێ بکەن

سوود

ئەوخوێندکارانەی سکۆلەرشیپ وەردەگرن بە ٤ رێگا هاوکاری وەردەگرن

-سکۆلەرشیپی (Entrance Scholarship Guarantee) ساڵانە بەم شێوەیە بری پارەی خوێندنیان بۆ دابین دەکرێت.

١-ئەوخوێندکارانەی نمرەیان لە نێوان ٨٠٪ -٨٤٪ ە ساڵانە بری ٥٠٠$ وەردەگرن.

٢- ئەوخوێندکارانەی نمرەیان لە نێوان ٨٥٪ -٨٩٪ ە ساڵانە بری ١٠٠٠$ وەردەگرن.

٣- ئەوخوێندکارانەی نمرەیان لە ٩٠٪ زیاترە ساڵی یەکەم بری ٢٠٠٠$ وساڵانی دوای بری ١٠٠٠$ وەردەگرن.

-سکۆلەرشیپی (Major Awards) : بەندە لەسەر سەرکەوتووی ئەکادیمی خوێندکار واتا لەسەر بنەمای سەرکەوتووی دەدرێت بەخوێندکار

-سکۆلەرشیپی (Student Leaders) ئەم سکۆلەرشیپە دەگۆرێت ساڵانە برەکەی  ٢٠٠٠$ برەکەی دەکاتە ٨٠٠٠$ بۆ ماوەی ٣ساڵ

-سکۆلەرشیپی (Millennium Entrance ) : ئەم سکۆلەرشیپە دەگۆرێت لە نێوان ٥٠٠$ بۆ ٢٠٠٠$

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu