خوێندکارەکان بانگێشت کراون بۆسکۆلەرشیپی نێودەوڵەتی ماجستێر بۆ خوێندکارانی ماجستێر کەلەلایەن زانکۆی(Oulu)دابین کراوە لەفینلەندا.
زانکۆی(Oulu) یەکێکە لە گەورەترین زانکۆکانی کەلەشاری (Oulu)ی فینلەندایە ولە ٨/٧/١٩٥٨ دامەزراوە ،وە زانکۆ نزیکەی ١٦،٠٠٠ خوێندکار و٣،٠٠٠ستافی هەیە.
هەموو خوێندکارەکان لێیان داواکراوە کەئاستێکی پرۆفیشناڵیان هەبێت لەزمانی ئینگلیزیدا ،هەموو پرۆگرامەکان داوالە خوێندکارەکان کراوە کە بەڵگەنامەکانیان لە ئاستی زمانی ئینگلیزیدا بسەلمێنن.
دەربارەی سکۆلەرشیپ
-پێشکەشکردنی داواکاری کراوەیە تا ٨/١/٢٠٢٠ وە لە ٢٢/١/٢٠٢٠ دادەخرێت.
-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی پرۆگرامی ئاستی ماجستێر.
-ژمارەی کورسیەکانی سکۆلەرشیپ دیاری نەکراوە.
– سکۆلەرشیپ دەدرێت بە خوێندکارانی نێودەوڵەتی.
-خوێندن لە فینلەندا دەبێت.
– سکۆلەرشیپ دەدرێت بۆ خوێندن لە بوارەکانی:
١-ئابووری
٢-دارایی
٣-دارایی وبەرێوەبردنی بانک
٤-بازارگەری
سوود
سکۆلەرشیپ داشکاندنی کرێی خوێندن لەئەستۆ دەگرێت بەبری ٥٠٪ بۆ ٧٥٪
داواکاری
خوێندکارەکان بۆ سکۆلەرشیپی ( Oulu IM) وەردەگیرێن ئەگەر بتوانن داواکاریەکانی وەرگرتن لە زانکۆ جێبەجێ بکەن وە بتوانن کرێی خوێندن دابین بکەن ،وە لەپرۆسەی وەرگرتندا تەنیا ئەوخوێندکارانە رەچاو دەکرێن کە دەتوانن داواکاریەکانی زانکۆ جێبەجێ بکەن وە خوێندکار دەبێت (55 ECTS)ی تەواوکردبێت لە خوێندنی پێشتریدا.
-خوێندکار دەبێت کۆپی بروانامەی بەکالۆریۆس بەزمانی رەسمی وڵاتەکەی بۆ زانکۆ بنێرێت.
– خوێندکار دەبێت کۆپی بروانامەی بەکالۆریۆس بەزمانی رەسمی وڵاتەکەی بۆ زانکۆ بنێرێت نمرەو وانەکانی کە خوێندوویەتی تیایدا بێت.
-سەلماندنی شارەزایی زمان.
-کۆپی پاسپۆرت وپێناسی باری شارستانی.
-سی ڤی
-دوو فۆرمی پشتگیری.
داواکاری زمانی ئینگلیزی
هەموو خوێندکارەکان لێیان داواکراوە کەئاستێکی پرۆفیشناڵیان هەبێت لەزمانی ئینگلیزیدا ،هەموو پرۆگرامەکان داوالە خوێندکارەکان کراوە کە بەڵگەنامەکانیان لە ئاستی زمانی ئینگلیزیدا.